
هێزێکی ئەمنیی کوردستان، گرافیک: پەیڕەو ئیبراهیم
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پێشمەرگە خزمەتگوزاریی بیمەی تەندروستی ڕاگەیاند، لەڕێگەیەوە هاوکاریی پێشکەشی ئەو پێشمەرگانە دەکرێت کە پێویستیان بە چارەسەری نەخۆشی و نەشتەرگەری هەیە.
وێنە گەورەکە: لەڕێگەی سیستمێکەوە، خزمەتگوزاری بیمەی تەندروستی پێشکەش بەو پێشمەرگانە دەکرێت کە پێویستیان بە چارەسەر و نەشتەرگەری هەیە، جیاوازیی نییە پێشمەرگەکان لە نەخۆشخانە حکومی و تایبەتەکان چارەسەر وەربگرن و 70%ـی خەرجییان بۆ دەگەڕێنرێتەوە. ئەم خزمەتگوزارییە سەرجەم پێشمەرگەکان دەگرێتەوە، ئەوانەی ئێستا نەخۆشن دەتوانن ڕاستەوخۆ لێی سوودمەند بن، ئەوانی دیکەش کاتێک پێویستیان پێبوو.
لێدوانی فەرمی: میران بەکر، بەرپرسی نووسینگەی ڕۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە بە ئاڤا نیوزی ڕایگەیاند، ئەو پێشمەرگانەی پێویستیان پێیە، دەتوانن لە ڕێگەی سیستەمەكەوە ڕاستەوخۆ نووسراوێك بكەن، دواتر لە ڕێگەی لیژنەی تایبەتمەندی پزیشكییەوە بڕیاریان لەسەر دەدرێت کە چۆن لە ڕێگەی نەخۆشخانە حكومی و تایبەتەکانەوە چارەسەر وەربگرن، هاوکات ئەو پێشمەرگانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە، لە ڕێگەی سیستمی بیمەی تەندروستی بەشێكی خەرجی چارەسەرەكانیان وەردەگرن، هەر پێشمەرگەیەك ڕێگەپێدانی پێشوەختەی هەبێت، تاوەکو ڕێژەی 70% گەڕانەوەی خەرجییەکانیان بۆ دەكرێت.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی ئەو پێشمەرگانەی کە ڕێگەپێدانیان نییە، میران بەکرد وتی: لە ڕێگەی لیژنەی پزیشکییەوە بەدواداچوونیان بۆ دەكرێت، هاوکات تاوەکو 25%ی خەرجی چارەسەرەکەیان بۆ دەگەڕێنرێتەوە.
ئەمەش بزانە: خزمەتگوزاریی بیمەی تەندروستی بۆ خزمەتی هێزەكانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانە، لە داهاتووشدا خزمەتگوزارییەکە فراوانتر دەكرێت و جگە لە خودی پێشمەرگەكە، خێزانەکەشی دەتوانن سوود لەو خزمەتگوزارییە وەربگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





