پەرلەمانی عەرەبی سەرکۆنەی هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆسەر عێراق دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-11-21

ئاڤا نیوز
پەرلەمانی عەرەبی سەرکۆنەی هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر عێراق دەکات و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ سەروەری، ئاسایش و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی دووپات دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: ئیسرائیل لە ڕێگەی سکاڵانامەیەکەوە کە بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ناردووە، هەڕەشە لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکات و تۆمەتباریان دەکات بەوەی هێرشی کوشندەیان دژی ئیسرائیل کردووە و بە مافی خۆشی دەزانێت وەڵامی ئەو هەڕەشانە بداتەوە کە لە خاکی عێراقەوە دەکرێتە سەریان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوەکەی پەرلەمانی عەرەبیدا، جگە لە سەرکۆنەکردنی هەڕەشەکانی ئیسرائیل، سکاڵاکەی ئیسرائیل بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی شەرمەزار دەکات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "دەبێت ئیسرائیل سەرەتا خۆی پابەند بێت بە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و بڕیارەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕاگرتنی دەستبەجێی ئەو کۆمەڵکوژی و شەڕ جینۆسایدەی کە زیاتر لە ساڵێکە لە فەلەستین ئەنجامی داوە، هاوکات دەستدرێژییە دڕندەکانی بۆ سەر لوبنان بوەستێنێت."
لەلایەکی دیکەوە: پەرلەمانی عەرەبی داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دامەزراوەکانی وڵاتانی چالاک کرد گوشار بخەنە سەر ئیسرائیل و پلانەکانیان ڕابگرن بۆ ڕاکێشانی ناوچەکە بۆ شەڕێکی ناوچەیی کە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە تێکدەدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی سێشەممە 19-11-2024، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق سکاڵانامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیلی بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە "پاساوێک بۆ دەستدرێژیکردنە سەر عێراق ناوبرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






