
جۆزێف بۆرێڵ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا
ئاڤا نیوز
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا لەبارەی دەستگیرکردنی هەریەکە لە سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگری پێشووتری ئیسرائیل هاتە دەنگ و ڕایگەیاند، پابەندن بە بڕیاری دادگاکە و دەبێت هەموو وڵاتانی ئەندامیش لە یەکێتی ئەوروپا پێیوە پابەند بن.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ پێنج شەممە دادگای دادی نێودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ هەر یەک لە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و یۆئاڤ گالانت وەزیری بەرگری پێشووتری ئەو ولاتە دەرکرد، بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتیی لە کەرتی غەززە، لەمبارەیەوە بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا پابەندبوونی خۆی بە بڕیارەکە دەربڕی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: جۆزێف بۆرێڵ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، فەرمانی دادگای نێودەوڵەتیی تاوانەکان بۆ دەستگیرکردنی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و وەزیری بەرگری پێشووتری ئەو وڵاتە بڕیارێکی دادوەرییە و دەبێت ڕێزی لێ بگیرێت و جێبەجێ بکرێت.
دووپاتی لەوە کردەوە، وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا کە هەموویان لە دادگاکەدا ئەندامن، بڕیارەکە پابەندکاری و ناچارییە و دەبێت جێبەجێی بکەن.
لەلایەکی دیکەوە: بۆرێل جەختی لەوە کردەوە، "ئەمە بڕیارێکی سیاسی نییە، بەڵکو بڕیارێکی پابەندکەرە و هەموو وڵاتانی ئەندام لەو دادگایە ناچارن بە جێبەجێکردنی بڕیارەکە، بۆیە سەرنج دەدم بۆ دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرۆکوەزیران نەتانیاهۆ، وەزیری بەرگریی پێشوو، گالانت و سەرکردەی حەماس، زەیف".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا بۆ ئیسرائیل: دیپلۆماسی باشترین چارەسەرە
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بۆ ئیسرائیل و ئێران: ئێستا کاتی ڕێککەوتنە
- جیهان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا: نابێت ئێران هەرگیز چەکی ئەتۆمی هەبێت
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیهود باراک: ئیسرائیل بەتەنیا ناتوانێت ئێران لەناو ببات