عەلی لاریجانی: ئامادەین ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی نوێ لەگەڵ ترەمپ بکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-11-23

عەلی لاریجانی، ڕاوێژکاری خامنەیی و سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی ئێران
ئاڤا نیوز
لە دوای گرژییەکانی ئەم دواییەی تاران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ وزەی ئەتۆمی و گەڕانەوەی ترەمپ بۆ کۆشکی سپی، لە ناوخۆی ئێران داوا دەکرێت بە ووریایی و ئارامییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکرێت. تەنانەت داواش دەکرێت لەگەڵ ترەمپ ڕێککەوتن بکرێت.
لێدوانی فەرمی: عەلی لاریجانی، ڕاوێژکاری خامنەیی و سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ئەمریکا و خۆرئاوا تاوەکو جێگای ڕێککەوتنە کۆنەکەی ئەتۆم بگرێتەوە، کارێکی قبوڵ کراوە و ئامادەین لەگەڵ ئیدارە نوێیەکەی ترەمپ گفتووگۆ بکەین و بگەینە ڕێککەوتن.
لەلایەکی دیکەوە: عەلی لاریجانی، لەمداوایانە کە سەردانی سووریا و لوبنانی کردبوو بۆ گەیاندنی پەیامی خامنەیی بە سەرکردەکانی ئەو دوو وڵاتە، ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە ئێران توانای پیتاندنی یۆرانیۆمی هەیە تاوەکو 60٪.
ئەوەی پێویستە بزانیت: لاریجانی لەبارەی ئەگەری بەردەوامی بۆ بەرهەمهێنانی یۆرانیۆم، ئەوەشی ووتوە، کە ئێران چیتر یۆرانیۆم بەرهەم ناهێنێت، ئەگەر بگاتە ڕێککەوتنێکی گونجاو لەگەڵ ترەمپ.
ئەوەش بزانە: سەرکردەکانی ئێران سەردانی ئەم دواییەی ڕافائێل گرۆسی، بەڕیەوەبەری گشتی ئاژانسی ئەتۆمییان بۆ ئێران پێناخۆش بوو بە تایبەت دوای ئەوەی سەردانی دوو دامەزراوەی ئەتۆمی ئێرانی کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 40 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





