وەزیری بەرگریی عێراق گەیشتە پارێزگای نەینەوا

شەیری بکە لە:
وەزیری بەرگریی عێراق گەیشتە پارێزگای نەینەوا

سابت محەممەد عەباسی، وەزیری بەرگری، بە یاوەری یاریدەدەری سەرۆک ئەرکانی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لەکاتی گەیشتنی بە نەینەوا

ئاڤا نیوز

بەهۆی ئاڵۆزی دۆخی سووریا و مەترسییەکانی بۆ سەر عێراق، وەزیری بەرگریی عێراق بە مەبەستی چاودێری سنوورەکان لەگەڵ سووریا گەیشتە نەینەوا.

 

چیرۆكه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌: ماوەی چەند ڕۆژێک دەبێت چەکدارانی "تەحریر و شام" و هێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە بەشێک لە گوندەکانی حەلەبەوە هێرشیان بۆ ناوەندنی شارەکە دەستپێکردووە، بەشێک لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سوپایان کۆنترۆڵ کردووە. 


لێدوانی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی عێراق بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ شەممە، سابت محەممەد عەباسی، وەزیری بەرگری، بە یاوەری یاریدەدەری سەرۆک ئەرکانی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و فەرماندەی هێزەکانی زەمینیی گەیشتە ناوەندی شارەکە.

 

زانیاریی زیاتر: لەبڵاوکراوەکەدا هاتووە، مەبەست لە سەردانەکەی وەزیری بەرگری، چاودێریکردنی دۆخی سنووری نێوان عێراق و سووریایە لەنزیکەوە .

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: