کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕێز لە یەکگرتوویی و سەروەری و ئاسایشی خاکی سووریا بگیرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-12-01

هۆڵی کۆبوونەوەکانی کۆمکاری عەرەبی وێنە: nytimes
ئاڤا نیوز
کۆمکاری عەرەبی هەڵوێستی خۆی لە بەرامبەر پێشهاتەکانی سووریا دەربڕی و لە بەیاننامەیەکدا داوایکرد، ڕێز لە یەکگرتوویی و سەروەری و ئاسایشی خاکی سووریا بگیرێت.
وێنە گەورەکە: لە هەفتەی ڕابردوو گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، لە چەند ناوچەیەک هێرشیان کردە سەر سوپای سووریا و توانیان چەند شارێک کۆنترۆڵ بکەن، کۆمکاری عەرەبیش کە سووریا ئەندامە تیایدا نیگەرانی خۆی لەبەرامبەر سەرهەڵدانەوەی شەڕ و پێکدادان لەو وڵاتە دەربڕی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمکارەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بە نیگەرانییەوە چاودێریی پێشهاتەکانی سووریا دەکەین و دووپاتی دەکەینەوە پێویستە ڕێز لە یەکگرتوویی و سەروەری و ئاسایشی خاکی سووریا بگیرێت.
هەروەها ئەحمەد ئەبوئەلغێت، ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبیی، نیگەرانی خۆی لە بەرامبەر ئەو پێشهاتانەی لە ڕۆژانی ڕابردوو لە سووریا هاتوونەتە ئاراوە دەربڕی کە پێیوایە کاریگەریی لەسەر خەڵکی سڤیل دروستکردووە و مەترسی سەرهەڵدانەوەی چالاکیی گرووپە توندڕەوەکان هەیە.
زانیاریی زیاتر:. ڕێخراوەکە جارێکی دیکە پابەندی خۆی بە هەموو هەڵوێستە سیاسییە نەگۆڕەکانی خۆی دووپات کردەوە سەبارەت بە سووریا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 23 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 51 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






