شارەزایەکی تورکی: شەڕی ئێستای سووریا چەند مانگێکە ئامادەکاری بۆ کراوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-12-01

چەند چەکدارێکی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە یەکێک لە شەقامەلانی شاری حەلەب
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری ناوەندی فیکر بۆ لێکۆڵێنەوە ستراتیژەکان لە تورکیا ئاشکرای دەکات، ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەستیپێکرد، چەند مانگێک لەمەوبەر ئامادەکاریی بۆ کراوە.
لێدوانی فەرمی: باکیر ئەتاجان، بەڕێوەبەری ناوەندی فیکر بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژەکان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەم جەنگە پێش چەندین مانگە ئامادەکاریی بۆ کراوە، لەبەر ئەوەی ڕژێمی سووریا و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران و وڵاتانی دیکە پێشێلکاری و دەستدرێژییان کردووەتە سەر ئەو ناوچانەی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە باکووری ئەو وڵاتە فەرمانڕاوەیە تێیدا.
باکیر ئەتاجان گوتی، بەپێی ڕێککەوتننامەی ئاستانەی ساڵی 2016 کە لە نێوان تورکیا، ڕووسیا و ئێران واژۆکراوە، نابێت ئەو ناوچانە بۆردوومان بکرێت و ناوچەی ئارامن، بەڵام ڕژێمی سووریا لەو کاتەوە پێگیر نییە بەم ڕێککەوتننامەیە.
لەلایەکی دیکەوە: باکیر ئاتاجان تۆمەتبارکردنی تورکیا بە وەستان لە پشتی ئەو ڕووداوانەی سووریا ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت: ئەوانە تۆمەتی ئێرانن، کاتێ ئێران لە لوبنان، فەلەستین عێراق و سووریا شکشتی هێنا ئەو کاتە دەستی بە تۆمەت هەڵواسین کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم






