بەشار ئەسەد: ئەوەی لە سووریا ڕوودەدات هەوڵێکە بۆ دابەشکردنی ناوچەکە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-12-02

بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سووریا
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری سووریا باس لە "ئامانجی دوورمەوداکان" دەکات و گرژییەکانی باکووری وڵاتەکەی بە هەوڵێک بۆ دابەشکردنی ناوچەکە و دووبارە کێشانەوەی نەخشەکان ناو دەبات.
چیرۆکی سەرەکی: بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی مەسعوود پزیشکیان ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: "ئەو پەرەسەندنە تیرۆریستییەی کە ڕوودەدات، ڕەنگدانەوەی ئامانجێکی دوورمەودایە لە هەوڵدان بۆ دابەشکردنی ناوچەکە و پارچەپارچەکردنی وڵاتەکان".
لێدوانی فەرمی: بە گوتەی بەشار ئەسەد "ئامانجی پەرەسەندنە تیرۆریستییەکان بۆ دووبارە داڕشتنەوەی نەخشەکانە، بەگوێرەی بەرژەوەندی و ئامانجەکانی ئەمریکا و ڕۆژئاوا."
لەلایەکی دیکەوە: مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند، "ئێران هەموو هەوڵێک بۆ تێکدانی یەکڕیزی و سەقامگیری سووریا بە تەواوی ڕەت دەکاتەوە و لاوازکردنی یەکێتی سووریا گورزێکە بۆ ناوچەکە و سەقامگیری و یەکێتی وڵاتانی ناوچەکە".
پزیشکیان، ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ "پێشکەشکردنی هەموو جۆرە پشتیوانییەک بۆ سووریا بە مەبەستی لەناوبردنی تیرۆر و پوچەڵکردنەوەی ئامانجەکانی ئەوانەی ئەم کارە دەکەن لەگەڵ پشتیوانەکانیان".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم






