کۆمەڵی دادگەری لەبارەی بەشداریکردن لە پەرلەمان: بەگوێرەی بارودۆخ قسەی خۆمان دەبێت
- کوردستان
- 2024-12-03

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان
ئاڤا نیوز
لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان لە کۆی 100 کاندیدی دەرچوو، دوو کاندیدی دەرچووی کۆمەڵ ئامادەنەبوون و بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی کۆمەڵی دادگەری دەڵێت، "هەڵوێستی ئێستامان بریتییە لە بایکۆتی خولی شەشەمی پەرلەمان بەگوێرەی بارودۆخیش قسەی خۆمان دەبێت".
وێنە گەورەکە: کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی کوردستان ژمارەی دەنگەکانی کەمی کردووە و تەنیا سێ کورسی بەدەستهێناوە، حیزبەکە ڕاستەوخۆ دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن بایکۆتی پەرلەمانی ڕاگەیاند، بەڵام لە دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان دوور لە بڕیاری حیزبەکەی هێرۆ عەتار، کاندیدی دەرچوویان لە بازنەی سلێمانی ئامادەبوو و سوێندی یاسایی خوارد، ئێستا کۆمەڵ تەنیا دوو کورسی ماوەتەوە و ڕوون نییە ئەوانیش دەبنە پەرلەمانتار یاخود نا.
لێدوانی فەرمی: بێستوون حەمەساڵح، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی کۆمەڵ بە ئاڤای ڕاگەیاند، "هەڵوێستی خۆمان نەگۆڕیوە و بایکۆتی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانمان کردووە، بەڵام پێدەچێت پرۆسەی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دوابکەوێت و بەگوێرەی بارودۆخ قسەی خۆمان دەبێت و بڕیار دەدەین."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، کاندیدی سەرکەوتوو دەبێت لە ماوەی مانگێکدا سوێندی یاسایی بخوات، ئەگەر ئەو ماوەیە تەواوبوو نووسراوێک ئاراستەی حیزبەکە دەکرێت، ئەگەر پێداگربوون لەسەر بڕوای خۆیان ئەوکات بەگوێرەی یاسای هەڵبژاردن، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە گوێرەی ڕیزبەند بەکاندیدێکی هەمان لیست پڕ دەکرێتەوە ئەگەر هیچیان ئامادەنەبوون، پەنا بۆ پەیڕەوکردنی سیستەمیی "باقی ئەقوا" دەبرێت.
لەلایەکی دیکەوە: جگە لە ئەندامانی کۆمەڵی دادگەریی لاهوور شێخ جەنگیش بۆ سوێندخواردنی یاسایی ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان نەبووە و لە شوێنی ناوبراو کاندیدی سەرکەوتووی بەرەی گەل لە بازنەی سلێمانی، سامان تاهر نادر بە 681 دەنگ کە لە دوای ئەو زۆرترین دەنگی هەیە دەبێت بە پەرلەمانتار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





