لاهوور شێخ جەنگی: بافڵ تاڵەبانی ڕۆڵی لە هێنانی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا هەبووە
- کوردستان
- 2024-12-03

لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل
ئاڤا نیوز
لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەل ئاشكرای دەكات كە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حیزبەکەی دەستیان لە هێنانی ژمارەیەكی زۆر لە ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و مۆدێل كۆن لە هەرێمی كوردستان هەبووە.
بڵاوکراوەی فەرمی: لاهوور شێخ جەنگی نووسینێكی لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووك بڵاوكردەوە، سەبارەت بە دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران ڕەخنەی توند دەگرێ و دەڵێت: تەنیا داهاتی مەرزەکان (هێڵی سەرۆکی یەکێتی) و بازگەکانی زۆنی سەوز زیاترە لە 150 ملیۆن دۆلاری مانگانە.
لەلایەكی دیكەوە: لاهوور شێخ جەنگی ڕاشیگەیاند: ئەمڕۆ گوێبیستی ئەوە بووم گوایە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەستیان بەسەردادەگیرێت لەلایەن لیژنەی باڵای ئەمنیی سلێمانییەوە، ئەمە لەکاتێکدایە لە هەڵبژاردنی ڕابردووی پەرلەمانی کوردستان ئیدارەی گشتیی یەكێتی داوای لێکردن کە ئەگەر ئاڵا و وێنەی سەرۆکی یەکێتی لە ئۆتۆمبێلەكانیان بدەن بۆ بانگەشە، ئەوا ئەوکات ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان کێشەیان نابێت لە داهاتوودا، ئەوانیش بە قسەیان کردن و ئۆتۆمبێلەكانیان سەوز پۆش کرد، ئەنجامەکەی چی بوو؟.
گۆشەیەكی دیكە: سەرۆكی بەرەی گەل ئاشكراشی دەكات كە لە 2 مانگی ڕابردوودا بافڵ تاڵەبانی مۆڵەتی پێنج هەزار ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێلی ڕێگەپێدراوی داوە بە دوو بازرگانی ئۆتۆمبێل بۆ داخڵکردنیان لە مەرزی پەروێزخانەوە پێشەکیش پارەی خۆی بە بە کاش لەو دوو بازرگانە وەرگرتووە، کەچی ئێستا هەرخۆی بڕیاری داوە هەرکەسێک ئەو ئۆتۆمبێلانەی کڕیبێت و لەسەر شەقام بێت، دەبێت دەستگیر بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 39 خولەک لەمەوپێش
عێراق هەزاران چەکداری داعش دادگایی دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی و سامەرایی دەیانەوێت "سێیەکی پەکخەر" بشکێنن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
25 کانوونی دووەم

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
25 کانوونی دووەم

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ ئەندامی خێزانێک لە هەولێر کوژران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ سوپای عەرەبی سووریا لە کەمپی هۆل جێگیربووە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەبەرهێنەرانی کورد باڵەخانەیەک بۆ ئەنیستیتیوتی پاریس دابین دەکەن




