ئێران: بەرفراوانبوونی تیرۆر لە سووریا زیانی بۆ عێراق و تورکیاش دەبێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-12-04

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئێران نیگەرانیی خۆی لەبارەی بارودۆخی سووریا دەردەبڕێت، هاوکات پێیوایە بەرفراوانبوونی "گرووپە تیرۆریستییەکان" زیان بۆ عێراق، ئوردن و تورکیا و تەنانەت ئێرانی دەگەیێنێت.
وێنە گەورەکە: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا شاری حەلەبیان کۆنترۆڵ کرد، ئێستا ئەو هێزانە بەنیازی پێشڕەویی زیاترن بەرەو شاری حەمما، کە شارێکی گرنگ و ستراتیژیی سووریایە، هێزە دژبەرەکان لە ئامادەکاریدان بۆ شەڕێکی گەورەتر لەوەی لە حەلەب ڕووی دا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: کۆمەڵێک ئامادەکاری بۆ هێورکردنەوەی دۆخی سووریا کراوە لەپێناو دۆزینەوەی چارەسەری هەمیشەیی، ئەگەر حکومەتی سووریا داوای هێزمان لێبکات ئەوکات بەدواداچوون بۆ ڕەوانەکردنی هێز بۆ ئەو وڵاتە دەکەین.
زانیاریی زیاتر: عێراقچی بە نیازە لەبارەی دۆخی سووریا سەردانی ڕووسیا بکات، چونکە مۆسکۆ گەرەنتیکاری مانەوەی حکومەتی بەشار ئەسەد بووە تاوەکو ئێستا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 27 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






