
دیمەنی یەکێک لە شەقامەکانی شاری حەلەب
ئاڤا نیوز
بە هۆی هێرشی گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەکانی سووریا بۆ سەر شاری حەلەب هێڵی پەیوەندییەکان لەو پارێزگایە ڕاگیران.
وێنەگەورەکە: شەڕ و ئاڵۆزییەکانی سووریا زیاتر لە هەفتەیەکە دەستی پێکردووە و تا ئێستا شاری حەلەب و ئیدلب و چەند شار و ناوچەیەکی دیکە کەوتوونەتە ژێر دەسەڵاتی چەکدارانی هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ئەو وڵاتە و شەڕ بەردەوامە، دوای داگیرکردنی شاری حەلەب ئێستا هێلەکانی پەیوەندیکردن لەو شارە ڕاگیراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی "سانا"ـی سووریا لە زاری کۆمپانیای پەیوەندییەکانی سووریاوە بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشی گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەکان بۆ سەر کۆمپانیای ئاڵوگۆڕە تەلەفۆنییەکان لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکووری سووریا، ئێستا پەیوەندییەکان لە پارێزگای حەلەب ڕاگیراون.
بۆچی گرنگە: پچڕاندنی هێڵەکانی پەیوەندیکردن لە حەلەب، هۆکارێک دەبێت بۆ ئاگادار نەبوونی هاوڵاتییان لە هەر ڕووداو و پێشهاتێک کە لە شارەکە ڕوودەدات.
زانیاریی زیاتر: حەلەب دووەم گەورەترین شاری سووریایە و ناوچەیەکی ستراتیژییە بۆ حکومەتی سووریا لە هەموو ڕوویەکەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاپۆرتی 'پرۆسەی ئاشتی' لە تورکیا دەگاتە قۆناغی کۆتایی
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل بۆ ئەمریکا: ئێران پابەندی ڕێککەوتن نابێت





