ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم تا ئاستی نزیک لە دروستکردنی بۆمب بەرزدەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-12-07

ڕافایل گرۆسی، سەرۆکی ئاژاسنی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دەڵێت، ئێران بە شێوەیەکی خێرا پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ئاستێکی بەرزی نزیک لە ئاستی دروستکردنی بۆمبی ئەتۆم بەرز کردووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: ڕافایل گرۆسی، سەرۆکی ئاژاسنی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند، ئێران ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی گەیاندووەتەوە 60٪ و ئەمەش لە کاتێکدایە کە بۆ درووستکردنی بۆمبی ئەتۆمی یۆرانیۆمی پیتێنراو تا 90٪ پێویستە.
لەلایەکی دیکە: پێشتر ئاژانسەکە ڕایگەیاندبوو، ئێران بە خێراییەکی زۆر پیتاندنی یۆرانیۆم بەرز دەکاتەوە و گەیشتووەتە ئاستێک کە بۆ سووتەمەنی لە بواری مەدەنیی وەک بەرهەمهێنانی کارەبا دەتوانرێت سوودی لێوەربگیرێت.
زانیاریی زیاتر: ئەم لێدوانەی سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە کاتێکدایە وڵاتانی ڕۆژئاوایی هۆشداریان داوەتە ئێران و پێیان ڕاگەیاندووە ئەوان پێیان وانییە ئەم پیتاندنە خێرا و ئاست بەرزە بۆ مەبەستی بواری مەدەنی بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم





