
محەممەد ئەشتیە، سەرۆکوەزیرانی فەڵەستین - وێنە:AFP
ئاڤا نیوز
محەممەد ئەشتیە، سەرۆکوەزیرانی فەڵەستین، دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی مەحموود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتدارێتیی فەڵەستین کرد.
وێنە گەورەكە: بەهۆی ئاڵۆزییەكانی كەرتی غەززە و بەردەوامی شەڕ، ئەمڕۆ محەممەد ئەشتیە، سەرۆكوەزیرانی فەڵەستین دەستلەكاركێشانەوەی خۆی ڕادەستی مەحموود عەباس، سەرۆكی دەسەڵاتدارێتیی فەڵەستین كرد.
لێدوانی فەرمی: محەممەد ئەشتیە، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: دەستلەكاركێشانەوەكەم لەبەردەم مەحموود عەباسدایە و قۆناغی داهاتوو بریتییە لە ڕێكخستنی دەسەڵات، ئێمە تاوەکو دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین ڕووبەڕووی ئیسرائیل دەبینەوە.
ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت: بەپێی سەرچاوە میدیاییەکان، "بڕیارە محەممەد مستەفا، سەرۆکی سندووقی دەستەی وەبەرهێنانی فەڵەستین، شوێنەکەی بگرێتەوە".
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتی ئەشتیە وەک ئامادەکارییەک بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی تەکنۆکراتی (ناسیاسی) بۆ بەڕێوەبردنی کەرتی غەززەیە، بەو پێیەی پرەنسیپی پێکهێنانی حکومەتێکی تەکنۆکرات لەسەر مێزی ئەنجوومەنی وەزیران ماوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 51 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





