سەرۆکوەزیرانی سووریا داوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئازاد دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-12-08

محمەمەد جەلالی, سەرۆکوەزیرانی سووریا
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی دیمەشقی پایتەختی سووریا کەوتەدەست هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن و کۆتایی بەدەسەڵاتی بەشار ئەسەد هێنرا، محەممەد جەلالی، سەرۆکوەزیرانی سووریا، داوا دەکات "هەڵبژاردنێکی ئازاد" لەو وڵاتە بەڕێوەبچێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: محمەمەد جەلالی, سەرۆکوەزیرانی سووریا ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەبو محەممەد جۆلانی، سەرکردەی دەستەی تەحریرولشام گفتوگۆی کردووە تا پڕۆسەی ڕادەستکردنی دەسەڵات خێراتر بکرێت.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لای خۆشیەوە جۆلانی ڕایگەیاندووە، تاکاتی ڕادەستکردنی فەرمیی دەسەڵاتی سووریا، دامەزراوەکانی دەوڵەت لە ژێر دەسەڵاتی سەرۆکوەزیراندا دەمێننەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکوەزیرانی سووریا، سەبارەت بە چارەنووسی بەشار ئەسەد گوتوویەتی شەوی ڕابردوو دوایەمین پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ بەشار ئەسەد ئەنجام داوە و هیچ زانیارییەکی سەبارەت بە شوێنی ئێستای نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 14 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





