
بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا، وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئیسرائیل لەنێو خاکی سووریا بەردەوامە و دەیان بنکە و بارەگای سەربازیشی کردووەتە ئامانج.
وێنەی گەورەکە: دوای هێرشی چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بۆ سەر دیمەشقی پایتەختی وڵاتەکە و کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، هێزەکانی ئیسرائیل چەندین کیلۆمەتر چوونەتە نێو خاکی سووریا و لە ئاسمانیشەوە بۆردومانی دەیان پێگەی سەربازی دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە ڕۆژی یەکشەممەوە سوپای ئیسرائیل 310 هێرشی کردووەتە سەر فڕۆکەخانە و وێستگەی سیگناڵی سەربازی و چەندین کۆگای چەک و تەقەمەنی لە زۆربەی پارێزگاکانی سووریا.
لێدوانی فەرمی: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: گرنگیی دانپێدانانە مێژووییەکە بە دەرکەوت، تەنانەت گرنگییەکەی گەورەتریش دەبێت و بەرزاییەکانی جۆلان دەبێتە بەشێکی دانەبڕاو لە دەوڵەتی ئیسرائیل بۆ هەمیشە."
لەلایەکی دیکەوە: ماتیو میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل دەڵێت: "ئەم هەنگاوانەی ئیسرائیل کاتین و وڵاتەکە بەرگری لە سنوورەکانی دەکات، هاوکات ئەمانە کردەی بەردەوام نین و ئێمە پشتیووانی هەموو لایەنەکان دەکەین بۆ جێبەجێکردنی پابەندییەکانی ڕێککەوتنی 1974".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 54 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






