دوای کەوتنی ئەسەد بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەر لە سووریا بە نزیکەیی دەوەستێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-12-10

کۆگایەکی ماددەی هۆشبەر لە سووریا
ئاڤا نیوز
لەگەڵ کەوتنی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد لە سووریا، زۆرینەی کارگەکانی بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەر لە جۆری حەبی کاپتاگۆن چۆڵ کراون و بەجێهێڵدراون؛ بەمەش نزیکەی 90٪ لە بەرهەمهێنانی ئەم حەبە وەستاوە.
بۆچی گرنگە: ڕژێمی سووریا سوودی زۆری لەو قازانجە دەبینی کە لە بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستی دەکەوت. حەبی جۆری کاپتاگۆنی بە تێچووی چەند سەنتێک بەرهەم دەهێنا و لە بازاڕە ڕەشەکانی ئوردن و وڵاتانی دیکەی عەرەبی بە 5 تا 20 دۆلار دەیفرۆشتەوە.
زانیاریی زیاتر: بازرگانانی ئەم حەبە هەوڵیان دەدا لە ڕێگەی بازاڕی ئوردنەوە خۆیان بگەیێننە شارە دەوڵەمەند و خۆشگوزەرانەکانی سعودیە و ئیمارات و وڵاتیانی دیکە، تا لەوێ بە نرخێکی زیاتر حەبەکان بفرۆشن.
ژمارەکان وادەڵێن: لە ساڵی 2018ـەوە ڕژێمی ئەسەد لە ڕێگەی ئەم بازرگانییەوە ساڵانە چەندین ملیار دۆلار پارەی دەستکەوتووە. بە گوێرەی مەزەندەکان، ڕژێمی ئەسەد تەنیا لە ساڵی 2021ـدا زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار پارەی لە فرۆشتنی حەبی کاپتاگۆنەوە دەست کەوتووە.
لەلایەکی دیکە: مافیاکانی بەرهەمهێنان و بازرگانیکردن بە کاپتاگۆن سەر بە فیرقەی چواری زرێپۆش لە سوپای سووریا بوون و هەروەها لەلایەن هاوکارە ئێرانییەکانینەوە یارمەتی دەدران. بە گوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکان، بەشی زۆری داهاتی ئەم بازرگانییە بۆ دەستەبژێری حوکمڕانی سووریا و هەروەها بۆ حیزبوڵای لوبنان و هێزە پشتیووانەکانی دیکەی ڕژێمی سووریا تەرخان کراوە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەر لە سووریا و بڵاوکردنەوەی بە وڵاتانی ناوچەکەدا بووەبووە هەڕەشەیەکی جدی لەسەر ئاسایشی نیشتیمانیی وڵاتان. هەر لە بەر ئەم هۆکارەش وڵاتانی عەرەبی هەوڵیان داوە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕژێمی ئەسەد ئاسایی بکەنەوە تا بتوانن لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە وا لە ڕژێمەکەی ئەسەد بکەن کە تەوژمی ماددەی هۆشبەر بۆ ئەو وڵاتانە ڕابگرێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ئێستا کە ڕژێمی ئەسەد ڕووخاوە و بەرهەمهێنانی ئەم حەبانە وەستاوە، ئێران و حیزبوڵای لوبنان سەرچاوەیەکی سەرەکیی داهاتیان لە دەست داوە. مەترسیی ئەوە هەیە کە ئێران لە ڕێگەی میلیشیا عێراقییەکانەوە دەست بەم بازرگانییە بکاتەوە و لە ناوخۆی عێراق پەرەی زیاتر بە بەرهەمهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر بدات تا ئەو کورتهێنانە داراییە پڕ بکاتەوە کە لە ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد و داخرانی کارگەکان تووشی بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





