
خەلیل حەقانی، وەزیری کاروباری پەنابەرانی تاڵیبان
ئاڤا نیوز
خەلیل حەقانی، وەزیری کاروباری پەنابەرانی تاڵیبان لە تەقینەوەیەکدا لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان کوژرا.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە 11-12-2024، تەقینەوەیەک لە وەزارەتی پەنابەرانی تاڵیبان لە کابوڵ ڕوویدا و لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا وەزیری پەنابەرانی ئەو وڵاتە لەگەڵ چەند هاوکارێکی دیکەی کوژران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دوو سەرکردەی باڵای تاڵیبان ڕایانگەیاند: خەلیل ڕەحمان حەقانی لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەدا لە تەقینەوەکەی ئەمڕۆدا کوژراون.
زانیاریی زیاتر: خەلیل ڕەحمان حەقانی، کەسایەتییەکی دیاری ناو تاڵیبان بوو کە کاری لەسەر گەڕاندنەوەی پەنابەرە ئەفغانییەکان بۆ تاڵیبان دەکرد و مامی سیراج الدین حەقانی، وەزیری ناوخۆی ئەفغانستان بوو.
ئەمەش بزانە: هەرچەندە ئەنجامدەرانی تەقینەوەکە پشتڕاست نەکراونەتەوە، بەڵام داعش چەندین جار لەم جۆرە هێرشانەی ئەنجامداوە، ئەمەش گرژییەکانی لەگەڵ حکومەتی تاڵیبان لە چەند مانگی ڕابردوودا زیادکردووە، ئێستا لێکۆڵینەوە بۆ زانینی وردەکاری تەواوی ڕووداوەکە بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





