
ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی ئیسرائیل لە سووریا
ئاڤا نیوز
دوای هێرشی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بۆ سەر دیمەشقی پایتەختی وڵاتەکە و کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، هێزەکانی ئیسرائیل چەندین کیلۆمەتر چوونەتە نێو خاکی سووریا، بەڵام ئیسرائیل دەڵێت: مانەوەمان لەوێ کاتییە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی بوونی هێزەکانی ئیسرائیل لە سووریا ڕایگەیاند:
٠سوپای ئیسرائیل تەنیا بە شێوەیەکی کاتی لە سنووری سووریایە
٠مانەوەمان کاتییە، تاوەکو ئەو کاتەی هێزێک پێکدەهێنرێت کە پابەند بێت بە ڕێککەوتنی 1974 بۆ ئاسایشی سنوورەکانمان
٠ڕێگە نادەین گرووپە جیهادییەکان ئەم هەلە بقۆزنەوە و سوود لەم بۆشاییە وەربگرن، هەڕەشە بۆ سەر پێگەکانی ئیسرائیل دروست بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەکو ئێستا وادەی مانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لەم سنوورانە دیاری نەکراوە.
ئەمەش بزانە: ماتیو میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردبوو، هەنگاوەکانی ئیسرائیل کاتین تەنیا مەبەستی بەرگریکردنە لە سنوورەکانی، بەڵام جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 1974 پابەندبوونی لایەنەکان پێویستە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 13 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






