وڵاتینامەی سووری لە 700 هەزار ئێرانی و عێراقی وەردەگیرێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-12-13

ڕەگەزنامەی سووری
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی باری كەسیی دیمەشق ڕایدەگەیێنێت، وڵاتینامەی سووری لە نزیكەی 700 هەزار هاووڵاتی عێراقی و ئێرانی وەردەگیرێتەوە كە لەكاتی حكومڕانی حكوومەتی ڕووخاوی بەشار ئەسەد پێیان درابوو.
وێنە گەورەكە: لە سەردەمی حكومڕانی بەشار ئەسەد بۆ مەرامی پشتیوانیی سیاسی و سەربازی، حكومەتی پێشوو وڵاتینامەی سووری بە هاووڵاتیانی ئێرانی و وڵاتانی دیكە دەبەخشی، كە بەگوێرەی زانیارییەكان لە ماوەی 13 ساڵی هەڵگیرسانی شەڕ و گرژییەكانی ئەو وڵاتە، نزیكەی 700 هەزار هاووڵاتی عێراقی و ئێرانی لە چوارچێوەی میلیشیا چەكدارەكانی سەر بە حكومەتی دیمەشق، وڵاتینامەی سوورییان پێدراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: كارگێڕی تۆماری باری كەسیی دیمەشق ڕاگەیێنراوێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە، كەسانی بە ڕەچەڵەک ئێرانی و عێراقی لە ماوەی 13 ساڵی ڕابردوودا بۆ پشتیوانیكردن لە ڕژێمی لەكارلادراو، بەشێوەیەكی نایاسایی مافی هاووڵاتینامەیان پێدراوە و سەرجەم ئەو مامەڵانە بە پووچەڵ هەژماردەكرێن.
زانیاریی زیاتر: بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پێدانی وڵاتینامەی سووری لە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو 15-12-2024 ـەوە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردن و هەموو ئەو كەسانەی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا وڵاتینامەیان وەرگرتووە، پووچەڵ دەكرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 16 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 44 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






