هێزێکی پۆلیسی فیدراڵی
ئاڤا نیوز
لە سنووری قەزای گەرمە لە پارێزگای ئەنبار شەڕێکی چەکداری لەنێوان دوو هێزی سەربازیی قوربانی لێکەوتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: هێزێکی سەربازیی کە لە قەزای گەرمە لە پارێزگای ئەنبار لە ئەرکدابوون، ڕەتی دەکەنەوە بەشداریی لە خولێکی ڕاهێنانی سەربازیی بکەن، کاتێک هێزێکی سەر بە پۆلیسی فیدراڵی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە دەچێتە بارەگای هێزە سەربازییەکە، شەڕ و پێکدادان ڕوودەدات و هەردوو هێزەکە بە چەک ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: هێزەکەی پۆلیسی فیدراڵی بۆ ئەوە چوونەتە سەر بارەگای هێزە سەربازییەکە تاوەکو بڕیاری بردنیان بۆ فێرگەیەکی سەربازی بۆ بەشداریکردن لە خولێکی سەربازی جێبەجێ بکەن، بەڵام دوای ئەوەی هێزە سەربازییەکە ڕەتیان کردووەتەوە بڕیارەکە جێبەجێ بکەن، شەڕ ڕووی داوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا نیوز زانیویەتی، شەڕەکە لەنێوان فەوجێکی فریاگوزاری کە پێشتر لەلایەن محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراقەوە لە قەزای گەرمەی سەر بە پارێزگای ئەنبار پێکهێنرابوو، لە گەڵ پۆلیسی فیدراڵی ڕوویدا، چەندین برینداری لێکەوتووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق ڕێنمایی گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی و پێکهێنانی لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لە گەڵ ژمارەیەک لە هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی دەرکرد، بەئاژاوەگێڕ ناوییانی برد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان





