
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، ئامانجی ستراتیژیی وڵاتەکەی لە سووریا، نەهێشتنی هێزی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)یە.
لێدوانی فەرمی: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ 'کەناڵی ئێن تیڤی' جارێکی دیکە جەخت دەکاتەوە، ئامانجی وڵاتەکەی لە سووریا دەرکردن و نەهێشتنی هێزی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)یە لە سووریا و دەڵێت، "پێویستە بە زووترین کات سووریا بەجێبهێڵن یان چەکەکانیان دابنێن". هاوکات داوا لە حکومەتی کاتی سووریا دەکات دان بە یەپەگەدا نەنێت.
ئەمەش بزانە: ئەمریکا و تورکیا لەبارەی هێزەکانی سووریای دیموکرات ناکۆکن. ئەمریکا دەیەوێت هەسەدە ڕۆڵی لە داهاتووی سووریا هەبێت و جیای دەکاتەوە لە پارتی کرێکارانی کوردستان. بەڵام تورکیا هەمیشە هەسەدە بە یەپەگە ناودەبات، ئەوەش وەک ئاماژەیەک کە هیچ جیاوزییەکیان نییە.
لەلایەکی دیکەوە: یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا کە لە کۆبوونەوەی پڕۆژەیاسای بودجەی 2025ـی پەرلەمانی وڵاتەکەی بەشداریی کردبوو، گوتی: "بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نادەین هەسەدە سوود لە دۆخی سووریا وەربگرێت، ئەو ناوچانەی لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنەوە کۆنترۆڵكرا، هەسەدە بە ناچاری پاشەکشەی لێکرد".
زانیاریی زیاتر: ڕۆژی 8-12 دەسەڵاتی 53 ساڵەی بنەماڵەی ئەسەد لە سووریا کەوت و هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن چوونە دیمەشقی پایتەخت. وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت: پێشتر تورکیا داوای لە ڕووسیا و ئێران کردبوو کە دەستتێوەردانی سەربازی لە کاتی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسۆن بۆ سەر دەسەڵاتی بەشار ئەسەد نەکەن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 10 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






