ئەحمەد شەرع: گرووپەکان هەڵدەوەشێنرێنەوە و چەک تەنیا لەدەستی دەوڵەتدا دەمێنێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-12-15
ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە سووریا
ئاڤا نیوز
فەرماندەی گشتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە سووریا دەڵێت، لەمەودوا خزمەتی سەربازی زۆرەملێ لە سووریادا نامێنێت، لە قۆناغی داهاتووشدا گرووپە چەکدارەکان هەڵدەوەشێنرێنەوە و چەک تەنیا لەدەستی دەوڵەتدا دەمێنێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەسەردەمی دەسەڵاتەکەی ئەسەد، خزمەتی سەربازی زۆرەملێ لە سووریا هەبوو و دەیان گرووپی چەکداری جیاوازیش هاتبوونە سووریا و لەپاڵ سوپادا، شەڕی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی چەکداری ئەو وڵاتەیان دەکرد.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە سووریا لە نوێترین چاوپێککەوتنیدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان ئەوەی خستەڕوو، لە یەکەم قۆناغی باشکردنی ئابووری وڵاتدا، تاوتوێی زیادکردنی مووچە بەڕێژەی 400% دەکەین، لەبواری ئەمنیش لە قۆناغی داهاتوودا هەموو گرووپەکان هەڵدەوەشێنرێنەوە و چەک تەنیا لەدەستی دەوڵەتدا دەمێنێتەوە، جەختیش دەکاتەوە کە لەمەودوا خزمەتی سەربازی زۆرەملێ لە سووریادا نامێنێت.
وتیشی، داوا لەو هاووڵاتیانەی سووریا دەکەین کە لە دەرەوەن، بگەڕێننەوە بۆ وڵاتانی خۆیان و ئەزموونی خۆیان لە پرۆسەی دووبارە بونیادنانەوەی وڵاتدا بەکاربهێن، چونکە کاری لەپێشینەی حکومەت لەم قۆناغەدا بوونیادنانەوەی ماڵە خاپووربووەکان و گەڕاندنەوەی دوایین خێزانی ئاوارەیە کە ئێستا لە کامپەکاندا دەژین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






