ئەحمەد شەرع بووە بە ترێندی میدیا و ناوەندە سیاسییەکانی جیهان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-12-16
ئاڤا نیوز
ئەحمەد شەرع، حاکمی سووریا و فەرماندەی هێزەکانی تەحریرولشام ئەو ماوەیە بووە بە ترێند لە میدیا و تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی و شەقام و ناوەندە سیاسییەکانی ناوچەکە و جیهان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێ کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووسی میدیا عەرەبییەکان چوونە لای ئەحمەد شەرع لە دیمەشق و گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی نوێی سووریا لەگەڵ کردووە.
زیانە سەرەکییەکان: یەکێک لەو ڕۆژنامەنووسانەی کە سەردانی کردووە، بە ئەحمەد شەرع دەڵێت: تۆ لە شەقامەکان و بازارەکان زۆر دەبینرێیت و پاسەوانی زۆرت لەگەڵ دانیە و لێپێچینەوەی ئەمنی توند ناکەیت، هەروەها خەڵک دێن وێنەت لەگەڵ دەگرن، ئایا ناترسیت یەکێک بتکوژێت؟
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد شەرع وەڵامی ڕۆژنامەنووسەکە دەداتەوە و دەڵێت: هیچ ناترسم، ئەگەر بشمرم یان بشکوژرێم ئاساییە، چونکە ئێستا دیمەشقمان ڕزگار کردووە و کۆتایی بە دەسەڵاتی ئەسەد هاتووە، بەڵام هەر وا ئاسانیش نییە کە تۆ دەیبینی. ئێمە چەندین ساڵە لە شەڕداین و دەزانین چۆن خۆمان بپارێزین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 16 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 44 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





