چەکدارێکی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە عێراق مووچەی شەهیدانەی بۆ بڕاوەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-12-16
وێنەی نەزھان لھێبی لە سووریا، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
بڵاوبوونەوەی گرتەی ڤیدیۆیی هاووڵاتییەکی عێراقی کە لە نێو ڕیزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دەردەکەوێت، لە عێراقدا هەرا دەنێتەوە و دەستەی خانەنشینی عێراقیش لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو بابەتە پێکدەهێنێت.
چیرۆکی سەرەکی: نەزهان لهێبی ناسراوە بە ئەبو مەحموود، هاووڵاتییەکی کەرکووکە ماوەی 10 ساڵە وەک "شەهیدی شوێنبزر" تۆمارکراوە و مووچە بۆ کەسوکارەکەی بڕاوەتەوە. ئێستا دەرکەوتووە کە ئەو کەسە زیندووە، لە یەکێک لە گرتە ڤیدیۆکان لەگەڵ چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دەردەکەوێت.
بینراو و بیستراو: لەم ڕۆژانە گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئەو کەسە بەناوی نەزھان لھێبی بڵاوکرایەوە کە خاوەن چێشتخانەی "لەیالی بەغدا"یە لە شاری ئیدلبی سووریا، هاوکات لەکاتی هێرشی گرووپەچەکدارییەکان بۆ سەر شارەکانی سووریا، وەکو یەکێک لە چەکدارەکانی ئەو گرووپانە لە شاری سەراقیبی سووریا دەردەکەوێت و دەڵێت ئینشەڵڵا دۆڵمەی عێراقی دەهێنمە سەراقیب و حەلەب و حەما.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ڕاکان جبووری، پارێزگاری پێشووی کەرکووک لە چەندین بۆنەدا ئەوەی ڕاگەیاندبوو گوایە کورد ئەو هاووڵاتییەی بێسەروشوێن کردووە و لەزیندانەکانی هەولێر و سلێمانییە، کەچی لە سووریا لەگەڵ هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دەرکەوت.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: دوای بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە، دەردەکەوێت کە ئەو هاووڵاتییە عێراقییە ماوەی 10 ساڵە وەک "شەهیدی شوێنبزر" تۆمارکراوە و مووچە بۆ کەسوکارەکەی بڕاوەتەوە. دەستەی خانەنشینی عێراق لە دەرکەوتنەوەی ئەو هاووڵاتییە عێراقییەی کۆڵیوەتەوە و بریاریداوە سەرجەم مووچەکان لە خانەوادەکەی وەربگرێتەوە و لێپێچینەوەش لەگەڵ فەرمانگە شەهیدانی کەرکووک بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






