یەکێتیی ئەوروپا نوێنەری خۆی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریا دیاری دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-12-16

ئاڵای وڵآتانی یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسل
ئاڤا نیوز
یەکێتی ئەوروپا بە فەرمی پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریا ڕاگەیاند و نوێنەری تایبەتی خۆی بۆ ئەو وڵاتە دیاریکرد.
لێدوانی فەرمی: کاجا کاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ڕۆژی دووشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوە لە برۆکسل ڕایگەیاند: مایکل ئۆنماخت، دیپلۆماتکاری باڵای ئەڵمانیا سەردانی دیمەشق دەکات بۆ دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سووریا.
زانیاریی زیاتر: مایکل ئۆنماخت ئەزموونێکی زۆری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە بەو پێیەی پێشتر لە وڵاتانی لیبیا و لوبنان و سعوودیە باڵیۆزبووە.
هەنگاوی داهاتوو: دوای ڕووخانی دەسەڵاتی 53 ساڵەی ئەسەد لە سووریا، ئێستا حکومەتی نوێی سووریا پێکهێنراوە و وڵاتان دوای چەندین ساڵ نوێنەرەکانیان دەنێرنەوە بۆ ئەو وڵاتە و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئاسایی دەکەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 16 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






