ئەحمەد شەرع، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە سووریا
ئاڤا نیوز
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە سووریا داوای هەڵوەشاندنەوەی سزا ئابورییەکان دەکات کە پێشتر بەسەر سووریادا سەپێنرا بوو. هاوکات دەڵێت، سووریای داهاتوو نابێتە ئەفغانستان و هاووڵاتییانمان جیاواز بیردەکەنەوە.
وێنە گەورەکە: لە میانی چاوپێکەوتنێکی ئەحمەد شەرع، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە سووریا بۆ کەناڵی بی بی سی دوپاتیکردەوە کە سووریا بڕیار نییە ببێتە ئەفغانستان و جیاوازی ئەو دوو وڵاتە زۆرە.
ئەحمەد شەرع لە وەڵامی پرسیارەکاندا ڕایگەیاند:
- دەبێت هاوڵاتییانی سووریا بۆ چارەسەری تەواوی کێشەکان ئارامگربن و پەلە نەکەن.
- لەگەڵ هەموو چین و توێژەکانی سووریا گفتوگۆ دەکەین بۆ ئەوەی دڵنیا بین کە نوێنەری هەموویانمان هەیە.
-لەگەڵ هەموو چین و توێژێک پێکدێین و ئاشت دەبینەوە، چونکە ئێمە شۆڕشمان کرد و شۆڕش هەموو خەڵکی سووریا لەخۆدەگرێت.
- جیاوازی نێوان ئێمە و تاڵیبان زۆرە، سووریا لەگەڵ ئەفغانستان کە وڵاتێکی خێڵەکییە جیاوازی زۆرە هاوڵاتییانی سووریا جیاواز بیر دەکەنەوە و نابینە ئەفغانستانێکی دیکە.
- کاتێک باس لە مافی ئافرەت دەکرێت، دەبێت بزانن کە زیاتر لە 60%ی خوێندکاران لە زانکۆ لە گەڵماندا ئافرەت بوون، بۆ بابەتی مەشروب خواردنی ئافرەتان دەبێت لیژنەی یاسایی بڕیار بدات و یاسا سەروەری هەموومانە.
- دەبێت سزا ئابورییەکان هەڵبوەشێنرێتەوە، چونکە سزا ئابورییەکان بۆ ڕژێمی پێشوو بوو نەک سووریای نوێ، نابێت لەگەڵ ستەمکار و ستەملێکراو یەک جۆر ڕەفتار بکرێت.
باکگراوند: دەستەی تەحریرولشام لە ساڵی 2015 لە گرووپی ئەحرارولشام جیابووەوە، بەشدارییان لە شەڕی ناوخۆی سووریا کردووە و ئێستا دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی دەستەکە سەرکردایەتیی سووریا دەکات، هەرچەندە ئەوروپا و بەشێکی زۆری وڵاتان پەیوەندییان بە دەستەکە هەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا لە لیستی تیرۆرە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





