
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
بڕیارە بەم نزیکانە سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی دیمەشق بکات و ڕێککەوتنێکی ئەمنی لەگەڵ سووریا ئیمزا بکات.
وێنە گەورەکە: دوای ڕووخانی ئەسەد، سەردانیکردنی سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان بۆ سووریا بەردەوامە، وا بڕیارە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە چەند هەفتەی داهاتوودا سەردانی دیمەشق بکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا ئەردۆغان سەردانی تورکیا دەکات، تیمەکانی ئاسایشی فڕۆکەخانە و ڕاداری دژە فڕۆکە و چەند تیمێکی وەڵامدانەوەی خێرا بۆ سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ دیمەشق لە سووریا بڵاوەیان پێکراوە و ئامادەکاری سەردانەکە دەکەن.
گرنگترین کارەکانی لە سەردانەکەدا:
- بڕیارە لە سەردانەکەیدا ئەردۆغان لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆببێتەوە و چەند پرسێک تاوتوێ بکەن.
- چوونە مزگەوتی ئەمەوی لە دیمەشق و قسەکردن بۆ ڕۆژنامەنووسان لە گرنگترین بەشەکانی گەشتەکەن.
-چاوەڕوان دەکرێت لەو سەردانەدا ڕێککەوتننامەیەکی ئەمنی و سنووری نێوان تورکیا و سووریا ئیمزا بکرێت و سوپای سووریا بەهاوکاری تورکیا دروستبکرێتەوە.
-هەوڵدەدرێت سەرجەم گرووپە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە لە چەک داماڵرێن.
باکگراوند: پێشتر هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا سەردانی دیمەشقیان کردبوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





