تەحریرولشام: حکومەتی نوێ ئامادەیە هەماهەنگیی لەگەڵ ئەمریکا هەبێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 کانوونی یەکەم
نورەدین بابا، ئەندامی دەستەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تەحریرولشام لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 3:00ـی کەناڵی ئاڤا بەشداری کرد
ئاڤا نیوز
یەکێک لە ئەندامانی دەستەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تەحریرولشام دەڵێت؛ ئەو وەفدەی ئەمریکا کە ئێستا لە دیمەشقن بۆ زۆر پرس هاتوون، حکومەتی نوێ ئامادەیی هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا هەیە، وەک چۆن ئەمریکاش ئەو خواستەی هەیە.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی ڕۆژی 8-12-2024 هێزەکانی تەحریرولشام گەیشتنە دیمەشقی پایتەخت و کۆتایی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدیان ڕاگەیاند، لەماوەی 48 کاتژمێردا حکومەتێکی ڕاگوزەریان پێکهێنا و لەو ماوەیە جوڵەی دیبلۆماسی وڵاتان لە دیمەشق نەبڕاوە.
لێدوانی فەرمی: نورەدین بابا، ئەندامی دەستەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تەحریرولشام لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 3:00ـی کەناڵی ئاڤا بەشداری کرد و وتی، ئەمریکا بەشێوەیەکی زۆرباش پێشوازی لەو گۆڕانکارییە کردووە کە لە سووریا هەیە، یەکێک لەو خاڵانەی لەگەڵ ئەمریکییەکان باسی دەکەین، مامەڵەکردنە لەگەڵ هەموو پێکهاتەکان. ئەجێندای ئێمە ئەوەیە هەموو سووریەکان بەشداربن لە دەسەڵات. ئەمریکا دەیەوێت لەنێوان خۆیان و حکومەتی نوێ هەماهەنگیەک هەبێت و ئێمە ئامادەی ئەوەین. ئەمریکا دەیەوێت سیستمێکی دیموکراسی لە سووریا دروست بێت هەموو پێکهاتەکان بەشدار بن.
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە مامەڵەی دەسەڵاتی نوێی دیمەشق لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات، نورەدین بابا دەڵێت: ئەوەی لەم نێوەندە گرفت دروست دەکات ئەوانەن کە لە قەندیل دانیشتوون، لای ئەوان گرنگ نییە، دوا ڕۆژی کورد چی دەبێت، ئێمە دەمانەوێت لەگەڵ کورد گرفتمان نەبێت و بەشداربن لە دەسەڵات، بەڵام قەندیلییەکان ئەم پرۆسەیە تێکدەدەن. یەکێک لەو پرسانەی ئێستا لای ئێمە جێگای گفتوگۆیە چوونەدەرەوەی هێزە بیانییەکانە و لەگەڵ ئەمریکیەکانیش باسی ئەوە دەکەین.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران نوردەین بابا وتی، ئێران وڵاتێکی دواکەوتووە و کێشەی ئابووری هەیە، لە ڕابردوودا زۆر بە خراپی بەرامبەر شۆڕشی سووریا کاری کردووە، بۆیە پێم وایە ئێمە بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ ئێران پەیوەندیمان نابێت. تەنیا لەو کاتە نەبێت کە بزانین ئێران ڕەفتارەکانی گۆڕاوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ هەینی شاندێکی دیپلۆماسیی ئەمریکا سەردانی دیمەشقیان کردووە، بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر داهاتووی ئەو وڵاتە بکەن. شاندەکە بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرکردەی تەحریرولشام کۆبووەتەوە، ئەمە لە کاتێکدایە تەحریرولشام و ئەحمەد شەرع لە ناو لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانی ئەمریکادایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
سەرەڕای ڕێککەوتن، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر غەززە؛ کوژراو و بریندار هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل لەبارەی ڕێککەوتنی غەززە هۆشداریی دەداتە لایەنەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: مەڕوان بەرغوسی یەکێک نابێت لە ئازادکراوەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لوبنان 32 کەس بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل دەستگیر دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا لە نزیکەوە چاودێری جێبەجێکردنی ڕێککەوتنامەی غەززە دەکات