نێچیرڤان بارزانی و گويدۆ كرۆسێتۆ مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش تاوتوێ دەکەن
- کوردستان
- 22 کانوونی یەکەم

نێچیرڤان بارزانی لە هەولێر پێشوازیی لە گويدۆ كرۆسێتۆ کرد، وێنە: سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازیی گويدۆ كرۆسێتۆ، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا کرد و لەمیانەی کۆبوونەوەیاندا کۆمەڵێک پرس تاوتوێ کران.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا کرد، هاوکات باس لە هاوکاری هاوبه‌شى سه‌ربازى و ئه‌منيى ئيتاڵيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پشتگيرى و ڕۆڵى هێزه‌كانى ئيتاڵيا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆ کران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە گوێرەی ڕاگەیێنراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچيرڤان بارزانى، پێزانينی بۆ پشتگيرى و هاوكاريى ئيتاڵيا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كان، به‌تايبه‌تى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و تێكشكاندنى داعشدا دووپاتكرده‌وه، هاوکات ئاماده‌يى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى زياتر به هاريكاريى هاوبه‌ش، پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه‌دا ده‌ربڕى.
لەلایەکی دیکەوە: ئيتاڵيا وه‌ك هاوبه‌شێكى گرنگ، به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ڕوانێت، پشتگيرى و هاوكاريييهكانى به‌رده‌وام ده‌بێت، هاوکات ستايشى ڕۆڵى پێشمه‌رگه له شه‌ڕى دژى تيرۆر، تێكشكاندنى داعشدا كرد و ڕۆڵ و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستانى له ناوچه‌كه‌دا به‌رز دەنرخێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هه‌ردوولا باسيان له هه‌وڵه‌كانى خۆ ڕێكخستنه‌وه‌ى داعش كرد، هاوڕابوون لەسەر ئەوەی هێشتا ئەو ڕێکخراوە مهترسييهكى ڕاستهقينهيه و هه‌ڕه‌شه‌یە له‌سەر ئاسايش، سهقامگيريى عێراق و سووريا و ناوچه‌كه، بۆيه به‌رده‌واميى پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێودهوڵهتيیان بۆ ناوچەکە، به پێويستزانى و جه‌ختيان له گرنگيى تێوهنهگلانى عێراق له كێشه و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه كرده‌وه.
ئەمەش بزانە: دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه، به‌تايبه‌تى گۆڕانكارييه‌كانى سووريا و كاريگه‌رييه‌كانى له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بۆ مەمدانی: کاری باش بکە پێی دڵخۆش دەبم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن کۆی ژمارەی تانەکانی هەڵبژاردن بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نەهرۆ کەسنەزانی و محەممەد حەلبووسی کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەمریکا 40%ـی باجی گومرگی لەسەر قاوەی بەرازیلی هەڵگرت؛ نرخی قاوە لە جیهاندا دابەزی
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆمپانیای نەستەلە بە نەخۆشخستنی منداڵان تۆمەتبار دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

گەڕەكە دێرینەكانی سەنتەری هەولێر دەكرێنە مۆزەخانەی زیندوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

زانکۆی سلێمانی ناوی دەچێتە ڕیزبەندی شانگهایەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گوندی دەڵەمەرز دیمەنێکی ئەفسوناوی هەیە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی نووری مالیکی سەردانی هەولێر دەکات
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا حەوت ئەندامی یەک خێزان برینداربوون
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەبارەی چوونە ناو حکومەتی کوردستان





