
هەلیکۆپتەری "Surion"
ئاڤا نیوز
عێراق لەگەڵ کۆمپانیای پیشەسازی کۆریای باشوور گرێبەستی واژۆ کردووە بۆ کڕینی هەلیکۆپتەر بە بەهای 93.7 ملیۆن دۆلار.
بۆچی گرنگە؟ عێراق بۆ پەرەپێدان بە توانا سەربازییەکانی لەسەر ئاستی فڕۆکەوانی و بەرگریی ئاسمانی، چەندین گرێبەستی لەگەڵ وڵاتان واژۆ کردووە، لەوانە لەگەڵ ئەمریکا، پاکستان و کۆریا. هاوکات چاوی لەوەشە سیستمێکی پێشکەوتووی بەرگریی ئاسمانی بۆ وڵاتەکە دابین بکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمپانیای پیشەسازی فڕۆکەوانیی کۆریا ڕایگەیاند: گرێبەستەکە بە بەهای 93.7 ملیۆن دۆلار واژۆکراوە، بۆ هەناردەکردنی هەلیکۆپتەری جۆری KUH بۆ عێراق، کۆمپانیاکەشیان تا مانگی ئازاری 2029 هەلیکۆپتەرەکان بۆ حکومەتی عێراق دابین دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی کۆریای باشوور پێشتر لە ناوەڕاستی ساڵی 2010ەوە تاوتوێی پرسی هەناردەکردنی فڕۆکەی ناسراو بە "Surion" بۆ ژمارەیەک وڵاتی وەک عێراق و ئەندەنوسیا و تایلەند کردبوو، بەڵام لەو کاتەدا هیچ گرێبەستێک نەکرابوو.
- هەلیکۆپتەری "Surion" لەلایەن کۆمپانیای پیشەسازی فڕۆکەوانی کۆریا لە ساڵی 2012 پەرەی پێدراوە بۆ ئەوەی جێگەی کۆپتەرە کۆنەکانی سوپا لە جۆری "UH-1H" و "500MD" بگرێتەوە، کە لەو کاتدا لەلایەن سوپاوە بۆ چەند مەبەستێک بەکار دەهێنران.
- ئێستا زیاتر لە 200 هەلیکۆپتەری جۆری Surion لە سوپای کۆریای باشوور لە خزمەتدان و ئۆپەراسیۆنی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن، لەوانەش ئەرکی هێرشی ئاسمانی و گواستنەوەی کەلوپەلی ئاسمانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: بۆ یەکلاییکردنەوەی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران گەیشتووینەتە قۆناغی کۆتایی






