ئاڵای تورکیا و ئاڵای نوێی سووریا
ئاڤا نیوز
پێنج وەزیری تورکیا بە جیا سەردانی سووریا دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی دەسەڵاتی نوێی ئەم وڵاتە پێگەی تورکیا لە چوارچێوەی کارەکانیان بەهێز دەکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی حورییەتی تورکیا، ئالپارسلان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا بەم زووانە بە شاندێکەوە سەردانی سووریا دەکات و پرسی کارەبا و وزە تەوەری سەرەکی دانوستانەکانی لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سووریا دەبێت.
زانیاریی زیاتر: هەر یەک لە وەزیرانی بەرگریی و گواستنەوە و بازرگانی و پەروەردە و چەند وەزیرێکی دیکەش سەردانی سووریا دەکەن، بەڵام هێشتا خشتەی سەردانەکانیان ئاشکرا نەکراوە.
ئەمەش بزانە: ئەم سەردانانە بەر لە سەردانی چاوەڕوانکراوی ئەردۆغان بۆ سووریا دەکرێن و تورکیا لە هەوڵی ئەوە دایە بۆشایی ئێران و ڕووسیا لە سووریا پڕ بکاتەوە و هەوڵەکانیش بۆ بێبەشکردنی کورد لە بەڕێوەبردنی ئایندەی سووریا چڕ کردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





