
ژمارەیەک چەکداری ئۆپۆزیسیۆن لە یەکێک لە شەقامەکانی سووریا (وێنە ئەرشیڤ)
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەكی سووریا پشێوی و ئاڵۆزی دروستبووە، لە تەڕتووس پێكدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەكانی ئیدارەی نوێی سووریا و پاشماوەكانی سوپای ئەسەد ڕوویدا و كوژراو و بریندار هەیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی ئیدارەی نوێی سووریا ڕاگەیێنراوێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە، كەمێك پێش ئێستا لە تەڕتووس تێكهەڵچوون لەنێوان هێزەكانی وەزارەتی ناوخۆ و ژمارەیەك چەكدار كە پاشماوەی سەربازانی سوپای بەشار ئەسەدن، ڕوویداوە و بەهۆیەوە دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەكان كوژراون و چواریش برینداربوون، چەكدارەكانیشیان لە ناوچەیەكی تەڕتووس گەمارۆداوە.
لەلایەكی دیكەوە: ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی سووریا ئەم ڕووداوەی پشتڕاستكردەوە و ڕایگەیاندووە، "كۆمەڵێك لە یاسا دەرچوومان لە قرداخە لەناوبرد".
وەزارەتی ناوخۆی ئیدارەی نوێی سووریا ئەوەشی باسكردووە، پاشماوەی سەربازانی سوپای ئەسەد بۆ ئاژاوەنانەوە مەزارگەیەكیان لە حەلەب سووتاندووە.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی دروستبوونی شەڕ و ئاڵۆزی ئەمڕۆی سووریا، ئیدارەی نوێی سووریا، قەدەغەی هاتووچۆی لە حمس و لازقییە ڕاگەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






