لە هەرێمی کوردستان ژمارەیەک حەب و دەرمان دەخرێنە لیستی ماددە هۆشبەرەکان
- تەندروستی
- 2024-12-28
هەندێک حەب و جۆری دەرمان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، ژمارەیەك حەب و دەرمان دەخاتە لیستی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە عەقڵییەكان، كە پێشتر وەك چارەسەری پزیشكیی ئاسایی بەكاردەهێنران.
لێدوانی فەرمی: د. سەركار سوورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان تایبەت بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لەبەر بەرژەوەندی گشتیی و پاڵپشت بە كۆنووسی لیژنەی باڵای ماددە هۆشبەرەكان كە خودی وەزیری تەندروستی سەرپەرشتی لیژنەكە دەكات، ژمارەیەك حەب و دەرزی خراونەتە پۆلێنی ماددە هۆشبەرەكان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەمەبەدوا تەنیا لەڕێگەی پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییە دیاریكراوەكان یاخود لیژنەی پزیشكی تایبەتمەند، بۆ حاڵەتی زۆر تایبەت بەكاردەهێنرێن و مامەڵەپێكردنیان بەشێوەیەكی ئاسایی قەدەغە كراوە و لە دەرمانخانەكانیش ڕێگە بەفرۆشتنیان نادرێت.
حەب و دەرمانەکان چین: ئەوانەی قەدەغەکراون بریتین لە حەبی جۆری ئیلپازۆلام، ئەلەرمین، دیازپام، ئێكس، دەرزی هۆشبەری ئێكس، حەبی مۆبیك.
بۆچی گرنگە: ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ژمارەی بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان لە زیادبووندایە، بەشێک لەوان کاتێک ماددەی هۆشبەریان دەستناکەوێت پەنا بۆ ئەو حەب و دەرمانانە دەبەن کە ماددەی سڕکەریان تێدایە.
لەلایەکی دیکەوە: وەک وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بۆ ئاڤای باس کرد، ڕەزامەندیی سەرەتایی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران وەرگیراوە لەسەر كردنەوەی سێ سەنتەری شیاندنەوەی جەستەیی و دەروونی بۆ ئاڵوودەبووانی ماددەی هۆشبەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
دزێک لە سنووری هەولێر خەوی لە چاوی جووتیاران زڕاندووە
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا لەبارەی کۆبوونەوەکەی هەینی بە داواکارییەکانی ئێران ڕازی بوو
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
منداڵانی قولەڕەیسیی سلێمانی لە شەوی بەرات لەناو قوڕ و چڵپاودا دەگەڕێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات






