گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
دوای پشووەکانی سەری ساڵ، قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەر و هێزە ئەمنییەکاندا لە سنووری پارێزگا و ناوچە جیاوازەکاندا دەستپێدەکات.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی شارەوانی وردبینی بۆ زیاتر لە 190 هەزار فۆرمی تەواوی وەزارەتەکان کردووە، هاوکات نزیکەی 90 هەزار فۆرمی دیکە ماوە وردبینی تێدا بکرێت کە دیارترینیان وەزارەتەکانی، کشتوکاڵ، ئەوقاف، تەندروستی، خانەنشینی گشتییە.
لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولوود، سەرپەرشتیاری لیژنەی وردبینی دابەشکردنی زەوی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: وردبینیکردن بۆ فۆرمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەر و هێزە ئەمنییەکاندا بەردەوامە، دوای پشووەکانی سەری ساڵ، قۆناغی دووەمی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکات.
ژمارەکان وا دەڵێن: دیارترین ئەو وەزارەتانەی کە وردبینی لە فۆرمەکانیاندا کراوە ئەمانەن:
- وەزارەتی پەروەردە 94 هەزار فۆرم وردبینی بۆ کراوە.
-وەزارەتی ناوخۆ 65 هەزار فۆرم وردبینی بۆ کراوە.
- وەزارەتی خوێندنی باڵا 18 هەزار فۆرم وردبینی بۆ کراوە.
- وەزارەتی پێشمەرگە 13 هەزار فۆرم وردبینی بۆ کراوە.
ئەمەش بزانە: دوای وردبینیکردن نووسراوێک لە وەزارەتی شارەوانییەوە ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت، تاوەکو ڕەزامەندی لەسەر دابەشکردنی زەوی بدرێت بەپێی سنووری جوگرافی فەرمانبەر و هێزە ئەمنییەکان.
باکگراوند: بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستیپێکرد، هاوکات نزیکەی 300 هەزار فەرمانبەر و خانەنیش سوودمەند دەبن و زەویان پێ دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 36 خولەک لەمەوپێش
عێراق هەزاران چەکداری داعش دادگایی دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی و سامەرایی دەیانەوێت "سێیەکی پەکخەر" بشکێنن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
25 کانوونی دووەم

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
25 کانوونی دووەم

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ ئەندامی خێزانێک لە هەولێر کوژران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ سوپای عەرەبی سووریا لە کەمپی هۆل جێگیربووە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەبەرهێنەرانی کورد باڵەخانەیەک بۆ ئەنیستیتیوتی پاریس دابین دەکەن




