ئەحمەد شەرع داوا لە ئێران دەکات ڕێز لە سەروەریی سووریا بگرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-12-31

ئەحمەد شەرع، بەرپرسی ئیدارەی نوێی سووریا و ئاڵای ئێران، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئەحمەد شەرع، بەرپرسی ئیدارەی نوێی سووریا، داوا لە ئێران دەکات ڕێز لە سەروەریی سووریا بگرێت و گوتیشی پێویستە ئێران بە سیاسەتەکانی خۆیدا بچێتەوە.
وێنە گەورەکە: لەدوای گرتنە دەستی دەسەڵات و کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد، ئەحمەد شەرع بەردەوامە لە ناردنی پەیام بۆ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بە ئامانجی دووبارە بوونیاد نانەوەی پەیکەری ئیداری وڵاتەکەی.
لێدوانی فەرمی: شەرع لە چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا گوتی "لە هەر وڵاتێک کە ئێران ڕۆڵی تێدا هەیە، وەک عێراق، لوبنان و سووریا، پێکدادانە تائیفییەکان تیایدا زۆر فراوانە بە جۆرێک کە دەبێتە هۆی کەوتنەوەی شەڕی ناوخۆ، گەندەڵیی ئیدرایی بەرچاو لە ئاستی دەوڵەت و دامەزراوە گشتییەکان و هەروەها بەرهەمهێنان و پیشەسازیی کەپتاگۆن و ماددەی دیکەی هۆشبەر تیایدا فراوان دەبێت."
شەرع ڕاشیگەیاند سووریا ناتوانێت لەگەڵ وڵاتێکی گەورەی ناوچەکە وەک ئێران پەیوەندیی بپچڕێنێت، بەڵام دەبێت پەیوەندییەکانی نێوان دیمەشق و تاران لە سەر بنەمای دیبلۆماسی، ڕێزگرتنی دوولایەنە لە سەروەریی یەکدی و دەستتێوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتان بێت.
لەلایەکی دیکەوە: دوێنی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا جەخت لە ئاشتی و سەقامگیری سووریا کردەوە و ڕایگەیاند: جەخت لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی سووریا بە ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە دەکەینەوە. لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە دەستێوەردانی دەرەکی لە کاروباری سووریا نەبێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند بۆ ئێران دەنێرێت: کەشتیگەلێکی زەبەلاح بەڕێوەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ ئەندامی پێشووی سوپای پاسداران دیپۆرت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و ئەردۆغان لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستان بە تەلەفۆن قسەیان کرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هەناردەکردنی کارەبای بۆ عێراق بە تەواوی ڕاگرت





