
ژمارەیەک چەکداری ئۆپۆزسیۆنی سووریا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگریی لە ئیدارەی نوێی سووریا ڕایدەگەیێنێ، لەگەڵ سەرکردەی گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆن دەستیان بە کۆبوونەوەکانیان کردووە بۆ ئەوەی بێنە ژێر چەتری وەزارەتەکە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی سانا، "وەزارەتی بەرگریی سووریا دەستیکردووە بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ڕێکخراوەیی لەگەڵ سەرکردە سەربازییەکان بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی تێکەڵبوونی لایەنەکان لە وەزارەتی بەرگریی."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر ئەحمەد شەرع، بەرپرس ئیدارەی نوێی سووریا ڕایگەیاندبوو، گرووپە چەکدارەکان لەوانەش دەستەی تەحریرولشام هەڵدەوەشێنرێنەوە و لە کۆنگرەی گفتوگۆی نیشتمانی ڕادەگەیێنرێت، دەسەڵات بە عەقڵیەتی دەوڵەت بەڕێوەدەبرێت و سووریا نابێتە مایەی ناڕەحەتی هیچ لایەنێک.
لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا بەرپرسی ئیدارەی نوێی سووریا ئەوەشی گوت:
• لە دانوستاندن داین لەگەڵ هەسەدە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، دواتر ئەو هێزانە دەبنە بەشێک لە هێزە چەکدارەکانی حکومەتی سووریا و سووریا دابەش ناکرێت.
• کورد بەشێکى دانەبڕاون لە پێکهاتەکانى دیکەى سووریا و ڕێگە نادەین پەکەکە سووریا بکاتە پێگەیەک بۆ ئەنجامدانی هێرشەکانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






