
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ئاماژە بە پلانی "زلهێزان" دەکات بۆ دەستکاریکردنی نەخشەی سیاسیی وڵاتانی دوروبەری ئیسرائیل. هاوکات ئاماژە بە دەستکاریکردنی نەخشەی عێراقیش دەکات و دەڵێت دووبارە دادەڕێژرێتەوە.
وێنە گەورەکە: دوای لاوازکردنی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە و حیزبووڵڵای لوبنان لەلایەن ئیسرائیل و ڕووخانی حکومەتی بەشار ئەسەد لە سووریا لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە، ئێستا ئیسرائیل دەستی بە هێرش و لاوازکردنی حووسییەکانی یەمەن کردووە، کە سەرجەمیان نزیک لە ئێران بوون، بۆیە پێشبینی دەکرێت لە قۆناغی داهاتوودا سەرەی عێراقیش بێت و ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر حەشدی شەعبی، ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر بە ئاشکرا و نهێنی چەندین جار ئەو هەڕەشەیەی کردووە.
لێدوانی فەرمی: نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند:
- ئێستا ئەرکمان ئاڵۆز بووە، پێشتر دەمانویست پارێزگاری لە غەززە و باشووری لوبنان بکەین، بەڵام ئەمڕۆ بەهۆی گۆڕانکاری لە سووریا ئەرکمان بووەتە پارێزگاریکردن لە ناوچەکە کە زیاتر کەوتووەتە بەر پێشێلکاری و دەستدرێژی و ئەگەری دووبارە کێشانەوەی نەخشەی عێراق.
- پرۆژەی دابەشکردن و بچووککردنەوەی ئەو وڵاتانەی کەوتوونەتە دەوروبەری ئیسرائیل لە ساڵانی 1967 بۆ 1982 نووسراوە، ئەوەش لەپێناو ئەوەی ئەو وڵاتانە نەتوانن ڕووبەڕووی ئیسرائیل ببنەوە و نەشتوانن هاوپەیمانییەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پێکبهێنن.
لەلایەکی دیکەوە: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاندبوو، چەند کەس و لایەنێک دەیانەوێت ئەو گۆڕانکارییانەی لە سیستەمی حوکمی سووریا ڕوویاندا بە عێراقی ببەستنەوە، "ئەمەش دوورە لە تێگەیشتنی سیاسی و ڕەتی کردەوە هیچ گۆڕانکاریەک لە سیستەمی سیاسی عێراق ڕووبدات".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: بۆ یەکلاییکردنەوەی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران گەیشتووینەتە قۆناغی کۆتایی






