بلینکن و هاوتا میسریەکەی تاوتوێی بارودۆخی غەززە و سووریا دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2025-01-05

ئەنتۆنی بلینکن لەگەڵ هاوتا میسرییەکەی بەدر عەبدولعەتی، وێنە: Ahram online
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەنتۆنی بلینکن لەگەڵ هاوتا میسرییەکەی بەدر عەبدولعەتی، دۆخی ئێستای غەززە و پێشهاتەکانی سووریایان تاوتوێ کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایدەگەیێنێت، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەدر عەبدولعەتی، وەزیری دەرەوەی میسر باسیان لە دۆخی سووریا کردووە، هاوکات جەخت لە پشتگیریی ئەمریکا کراوەتەوە بۆ پاڵپشتیکردن لە حکومەتی نوێی سووریا.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە دۆخی غەززە ڕۆژنامهی نیویۆرك تایمز بڵاویکردۆتەوە، بلینكن ئاماژەی بەوەکردووە، ڕێككهوتن لهسهر ئاگربهست و ئازادكردنی بارمته ئیسرائیلییەکان، یەکێکن لەو دوو ڕێگا خێرایانەی کە کاریگەرن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ئهگهر لهماوەی دوو ههفتهی داهاتوودا ئاگربهستی غەززە و ئازادكردنی بارمتهكان بە هیچ ئەنجامێک نەگات، دۆسییەکە ڕادهستی ئیدارەی نوێی ئەمریکا دەکرێت لە كۆشكی سپی کە دۆناڵد ترەمپ سەرکردایەتیی دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






