لە سلێمانی دەست بە داخستنی نووسینگە و بارەگاکانی نزیک لە پەکەکە دەکرێت
- کوردستان
- 2025-01-05
داخستنی نووسینگە و ناوەندەکانی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان - وێنە لە ماڵپەڕی حوڕەی ئەمریکی وەرگیراوە
ئاڤا نیوز
ماڵپەڕی ئەلحوڕەی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردوەتەوە، ئاسایشی سلێمانی چوار نووسینگە و ناوەندی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی داخستووە، ئەوانیش پێکدێن لە بزووتنەوەی ژنانی ئازاد، کۆمپانیای نۆگار و مارزیا و گزنک کە کاری میدیایی دەکەن.
لێدوانی فەرمی: لەم بارەیەوە سەلام عەبدولخاڵق، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئاسایشی سلێمانی بە ماڵپەرەکەی گوتووە، "داخستنی ئەو شوێنانە لەژێر ڕۆشنایی فەرمانی دادوەری بەغداوە بووە کە پێش چەند مانگێک دەرکراوە".
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی، سەرجەم بارەگا و ناوەند و نووسینگەی دارایی و کۆمەڵایەتی و ڕاگەیاندنی سەر بە پەکەکە لە سلێمانی دادەخرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: فەرمانەکەی سەرۆکی یەکێتی بۆ دەزگا ئەمنییەکان بووە و ئەوانیش زیاتر لە 12 شوێن دادەخەن و پێشیان ڕاگەیاندوون کە دەبێت سلێمانی جێبهێڵن، بەپێچەوانەوە ئەگەر وانەکەن دەستگیر دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو كەس دەیان ملیۆن دینار لە نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی دەدزن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی گەشتی عەمرە بەرز دەبێتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا گەیشتە قامیشلۆ





