
لۆگۆ و دیمەنی باڵەخانەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزاکانی بۆ ماوەی 6 مانگ لەسەر سووریا لادەبات، بۆ ئەوەی حکومەتی نوێی ئەو وڵاتە بتوانێت خزمەتی هاووڵاتیانی بکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند:
- فەرمانگەی کۆنترۆڵکردنی سەروەت و سامانی دەرەکی وەزارەتەکەیان مۆڵەتی گشتی بۆ سووریا دەرکرد کە بتوانێت مامەڵەی دەرەکی بۆ بوژانەوەی وڵاتەکە بکرێت و مۆڵەتەکەش بۆ ماوەی 6 مانگە و حکومەتی ئەمریکا بەردەوام چاودێری دۆخی سووریا دەکات.
- ئەمریکا جەخت لە پابەندبوونی لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە سزاکانی نابنە ڕێگر لە دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان بۆ سوورییەکان و هاوکارییە مرۆییەکان.
لێدوانی فەرمی: والی ئادێیمۆ، جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند:
- کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی دڕندانە و سەرکوتکارانەی بەشار ئەسەد بە پشتیوانی ڕووسیا و ئێران، دەرفەتێکی ناوازە بۆ سووریا و گەلەکەی دەڕەخسێنێت، بۆ ئەوەی وڵاتەکەیان ئاوەدان بکەنەوە.
- لەم قۆناغەدا گەنجینەی ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی هاوکارییە مرۆییەکان و حکومەتی بەرپرسیارانە لە سووریا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، بۆ ئەوەی هاوکار بێت لەوەی سزاکانی ئەمریکا ڕێگری لە خزمەتگوزارییە گرنگەکان بۆ سوورییەکان ناکەن ئەم بڕیارەی داوە، ئەم مۆڵەتە هیچ موڵک و ماڵێکی بلۆککراوی بەشار ئەسەد و هاوکارەکانی، حکومەتی سووریا و بانکی ناوەندیی سووریا، هەیئەت تەحریرولشام ناگرێتەوە.
باکگراوەند: لە ئەنجامی سیاسەتی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە دژی گەلی سووریا و پشتیوانی لە تیرۆر و کردەوەی ناسەقامگیری لە سەرانسەری ناوچەکەدا، سووریا یەکێک بوو لەو وڵاتانەی بە شێوەیەکی هەمەلایەنە لەلایەن ئەمریکاوە سزای بەسەردا سەپێنرابوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






