
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
دوای وەستانی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ماوەی مانگێک، ئەمڕۆ جارێکی دیکە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق کرایەوە و گەشتە ئاسمانییەکانی دەستپێکردەوە، یەکەم گەشتیش بەرەو فڕۆکەخانەی شاریقە دەبێت لە ئیمارات.
زانیاری بەدەستهاتوو: بژار شەریف، نێردراوی گرووپی میدیای ئاڤا لە دیمەشق ڕایگەیاند: ئەمڕۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق کرایەوە و یەکەم گەشتیش بەرەو فرۆکەخانەی شاریقە بوو لە ئیمارات، گوتیشی فڕۆکەکە 180 سەرنشینی تێدابووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: فڕۆکەخانەی دیمەشق لە 8-12-2024 دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد و تێکچوونی دۆخی وڵات، بۆ ماوەیەکی کاتی گەشتەکانی ڕاگرت. لە 18-12-2024 یەکەم گەشتی ئاسمانی ناوخۆیی لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی سەر بە کۆمپانیای فڕۆکەوانی سووریا لە دیمەشقەوە بەرەو حەلەب کرا و بەم گەشتەی ئەمڕۆش، گەشتە نێودەوڵەتییەکانی دەستپێدەکاتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: بڕیارە بەمزووانە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی دیمەشق بکات، گوتاربێژی مزگەوتی ئەمەوی داوادەکات ئەردۆغان بچێتە مزگەوتەکە و لەوێ نوێژ بکات، کردنەوەی فرۆکەخانەکەش هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ سووریا.
باکگراوند: فڕۆکەخانەی دیمەشقی نێودەوڵەتی، گەورەترین فڕۆکەخانەی سووریایە، 25 کیلۆمەتر لە دیمەشقەوە دوورە و لە ساڵی 1970 بوونیادنراوە.



زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






