ئەنجوومەنی وەزیران: لەگەڵ بەغدا لە هەوڵداین بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی 12
- بزنس
- 8 کانوونی دووەم
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێنراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی کە تایبەت بوو بە چەند پرسێکی گرنگ بڵاوکردەوە، لەناویشیاندا سەردانەکەی سەرۆکوەزیران بۆ ئەنقەرە و چەند پرسێکی دارایی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا خرایەڕوو.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی لەبارەی مووچە و پرسە داراییەکان کۆبووەوە. دواتر حکومەت ڕاگەیێنراوێکی لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە، بە کورتی لە چەند خاڵێکدا پێدەڵێم باسی چی کراوە:
یەکەم: لە بڕگەی یەکەمدا ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران زانیاریی لە بارەی بارودۆخی دارایی ساڵی ڕابردوو خستووەتەڕوو، کە سەرەڕای مافی دەستووریی و بوونی تەرخانکراو لە ناو یاسای بودجەی عێراق و بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی بۆ خەرجکردنی شایستەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق و بەدوورگرتنی لە هەر ناکۆکیی و کێشەیەک لە نێوان هەردوولا، سەرەڕای بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقیش بە ڕاسپاردنی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ بەردەوامبوون لەسەر خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان تا کۆتایی ساڵی 2024، بەڵام حکومەتی فیدراڵ پابەند نەبووە و پارەی بەتەواوی نەناردووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە کۆی (11) ترلیۆن و (576) ملیار دینار کە لە بودجە وەکو پشکی مووچەی هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە، تەنها بڕی (10) ترلیۆن و (752) ملیار دیناری بە فیعلی ناردووە، بۆیە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داهاتی ناوخۆی خۆی، 960 ملیار دیناری خەرج کردووە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە، سەرەڕای ناردنی بەشی خەزێنەی فیدراڵیی لە داهاتیی ناوخۆی هەرێم و ئەوەشی لە داهاتی ناوخۆ ماوەتەوە بۆ خەرجیی بەکاربردن تایبەت بە خزمەتگوزارییە گشتیەکان و پڕۆژەکانی وەبەرهێنان خەرج کراوە، بەو پێیەی وەزارەتی دارایی عێراق، جگە لەو بڕە پارەیە هیچ شایستەیەکی دیکەی هەرێمی کوردستانی خەرج نەکردووە، لە تەرخانکراوەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان وەک بودجەی بەکاربردن و بودجەی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان.
دووەم: عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، ڕاپۆرتێکی لەبارەی ئیعتمادکردنی ژمارەی کەسیی بێهاوتا (واتا یو پی ئێن) پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی عێراق و ناردنی گشت زانیارییە داواکراوەکان بۆ بەغدا خستووەتەڕوو، کە بەم هەنگاوەش، کۆتایی بە بیانووی حکومەتی فیدڕاڵ دێت سەبارەت بە بابەتی ژمارەی وەزیفیی فەرمانبەران.
سێیەم: بڕگەی سێیەم تایبەت بووە بە گفتوگۆکردن لەبارەی بەرەوپێشچوونەکانی پڕۆژەی بە ئەلیکترۆنیکردنی ناوەندیی خشتەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە ناسراو بە (پڕۆژەی سیستمی پەیڕۆڵ) کە قۆناخێکی پڕۆژەی بایۆمەترییە و ڕۆڵی وەزارەتەکان و یەکە ژمێریارییەکانیان لە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە کە لە سەرەتای ساڵی 2025 ەوە خشتەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی ئامادە دەکرێت و بە بێ کەموکوڕی ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراقی فیدڕاڵ دەکرێت.
چوارەم: ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردووەتەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەرک و پابەندییەکانی خۆی بە تەواوی و بە باشترین شێوە جێبەجێ کردووە، لە هەوڵەکانیشی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بەردەوامە بۆ دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان. لەم ڕووەوە، چاوەڕوانین حکومەتی فیدراڵە تەواوکاریی شایستەی دارایی مووچەخۆران بۆ ساڵی 2024 بنێرێت، کە بەداخەوە بەهۆی ڕێکارەکانی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ، سەرەڕای ئەوەی ئێستا لە مانگی 1ی ساڵی 2025ین و مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق، مووچەی مانگی 12 یان وەرگرتووە، بەڵام مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، وەریان نەگرتووە، لە کاتێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، سەرجەم بابەتەکانی پەیوەندیدار بە تەرازووی پێداچوونەوە و لیستەکانی مووچەی چارەسەرکردووە و لیستی مووچەی هەر سێ مانگەکەشی بە تەواوی و بە بێ کەموکوڕیی بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ ناردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
گۆڕێکی کۆمەڵ لە سەربازگەیەکی حەشدی شەعبی دەدۆدزرێتەوە
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
خانووە کۆنەکانی گەرەکی دەرگەزێنی سلێمانی دەکرێنە گەراجی ئۆتۆمبێل
- ژینگە
- 42 خولەک لەمەوپێش
دووەم كۆڕبەندی وزەی پاک لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عیمران خان بە 14 ساڵ بەندکردن سزا دەدرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەقامێكی سەرەكی لە هەولێر دادەخرێت و شۆفێران ئاگادار دەكرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سوودانی: پێویست ناکات لە ترەمپ بترسین
14 کاتژمێر لەمەوپێش
کێ دەتوانێت لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی ترەمپ بەشدار بێت؟
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ژاپۆن شاری خەونەکان دەکاتە ڕاستی
16 کانوونی دووەم
ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ بەگرێبەستکردنی 500 کەس لە هەڵەبجە دەکات
13 کانوونی دووەم
لە کوردستان بانگدان بە دوو شێواز قەدەغە دەكرێت
12 کانوونی دووەم
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بازگەکانی حکومەتی عێراق ڕێگری لە هێلکەی سلێمانی دەکرێت
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی یەک بۆ بەغدا دەنێردرێت
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
گومرگی عێراق: ساڵی ڕابردوو داهاتمان زیاتر بووە لە دوو تریلیۆن دینار
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کاروانی نەوتەکەی بەغدا گەیشتە هەرێمی کوردستان
- بزنس
- 16 کانوونی دووەم
نزیکەی 25 هەزار فەرمانبەر بەیەکەوە خانەنشین دەبن