خانمانی سووریا دەیانەوێت مافەكانیان لە دەستووری نوێی وڵات بچەسپێندرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2025-01-10
وێنەی ئافەرتێک کە ئاڵای نوێی سووریای بەدەستەوەیە
ئاڤا نیوز
خانمانی سووریا لە سەرجەم نەتەوە و ئایین و پێكهاتەكان داوا دەكەن لە سووریای تازەدا مافەكانیان پارێزراو بێت و بەشداریی كارایان لە پرۆسەی سیاسیدا هەبێت.
وێنە گەورەکە: لە شاری حەسەكە لە ڕۆژئاوای كوردستان، یەكەم كۆڕبەندی ڕاوێژكاریی دەربارەی ئاییندەی خانمان لە سووریای تازەدا بەدروشمی "با بەیەكەوە سووریایێكی دیموكراتی بنیات بنێین" بەڕێوەچوو، تێیدا ژنانی پارێزگاكە لە سەرجەم نەتەوە و ئایین و كولتوورە جیاوازەكانەوە كۆبوونەوە و سەرنج و بۆچوونەكانیان ئاڵوگۆڕ كرد".
لێدوانی فەرمی: جۆرجێت بەرسوم، سەرۆکی یەکێتی ژنانی سریانی لە سووریا ڕایگەیاند:
- ئەم كۆڕبەندە بۆ گەیاندنی دەنگمانە وەك گەلانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەلایەك و وەك ئافرەتیش كە دەمانەوێت ئاییندەمان لە سووریای تازەدا زامن و گەشاوە بێت.
- ئافرەتانی سووریا ڕۆڵی كاریگەریان هەبووە لەو ئازادی و دەسكەوتانەی بەدەستهاتوون، بەهیچ جۆرێك ڕێگە نادەین ئەو ئەزموونە بۆ خانەی یەكەمی پاشەكشە بكات.
لەلایەکی دیکەوە: ئامینە عومەر، ئەندامی ئەنجوومەنی خانمان بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، وتی، مەبەست لە بەستنی كۆڕبەندی لەمجۆرە، وێنەدانەوەی دۆخی ئێستای سووریایە، "چووینەتە نێو قۆناغێكی نوێ كە قۆناغێكی یەكلاكەرەوەی مێژووی سووریایە، دەمانەوێت هەڵوێستێكی هاوبەشمان هەبێت بۆ رەوشی ئافرەتان لە سووریا بەگشتی و باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەتایبەت و ئەوەش لە دەستووری سووریا بچەسپێنرێت.
باكگراوند: مانگی ڕابردوو گۆڕانكاری مێژوویی لە سیستمی حكومڕانیی سووریا ڕوویدا و كۆتایی بە دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەد هێنرا، دەسەڵاتدارانی ئیدارەی نوێی سووریا بەڵێنی سووریایێكی گشتگیر و كراوە بەڕووی جیهاندا دەدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






