بەهۆی قەرەباڵغییەوە سێ کەس لە مزگەوتی ئەمەویی دیمەشق گیان لەدەست دەدەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2025-01-10

دیمەنی ژوورەوەی مزگەوتی ئەمەوی لە دیمەشق بە هەزاران کەس کۆبوونەوەتەوە
ئاڤا نیوز
لە ئەنجامی دروستبوونی قەرەباڵغی لە مزگەوتی ئەمەوی لە دیمەشق ژمارەیەک کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش بەوهۆیەوە برینداربوون.
وێنە گەورەکە: شێفێکی بەناوبانگی سووری بە ناوی عومەر لە مزگەوتی ئەمەوی لە دیمەشق نیوەڕۆخوانێکی بۆ خەڵکی ناوچەکە ڕێکخست و بە هۆیەوە دەیان هەزار کەس لە مزگەوتەکە کۆبوونەوە.
لێدوانی فەرمی: بەرگری شارستانی سووریا ڕایگەیاند: لە ئەنجامی دروستبوونی قەرەباڵغی لە مزگەوتی ئەمەوی، سێ ژن گیانیان لەدەستدا و پێنج منداڵیش برینداربوون.
باکگراوەند: دوای ڕووخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد، دوای چەندین ساڵ هاوڵاتیانی سووریا لە 13ـی کانوونی یەکەمی 2024 جارێکی دیکە لە مزگەوتی ئەمەوی کۆبوونەوە، نوێژی هەینییان ئەنجامدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






