
چەند چەکدارێکی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی سووریا ئەو ساتەی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدیان ڕووخاند
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە 12ـی 1ـ 2025 وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی لە ڕیازی پایتەختی سعودیە کۆدەبنەوە و تاوتوێی دۆخی سووریا دەکەن.
وێنە گەورەکە: دوای کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سووریا لە 8-12-2024، هێزەکانی تەحریرولشام دەسەڵاتی وڵاتەکەیان گرتەدەست و دەسەڵاتێکی نوێی لە سووریا دامەزراند. چەندین شاندی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی سەردانی دیمەشقیان کردووە لەگەڵ ئەحمەد شەرع فەرماندەی بەڕێوەبردنی سووریا وبەرپرسانی دیکەی وڵاتەکە کۆبوونەتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەکان هەر یەکە لە ئەسعەد ئەلشەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا، گێیر پیدەرسن، نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سووریا و کایا کالاس، نوێنەری باڵای سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتی ئەوروپا ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبن.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ 17 دەوڵەت بەشداری بکەن، لەوانەش هەر یەکە لە وڵاتانی کەنداو، عێراق، ئوردن، میسر، تورکیا، لوبنان، ئیدارەی نوێی سووریا، فەرەنسا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، ئەمریکا، بەریتانیا، نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەوروپا، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 16 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 44 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






