عوسمان بایدەمیر و لەیلا زانا كۆبوونەوەكەی سەرۆك بارزانی و مەزڵووم عەبدی بەرز دەنرخێنن
- کوردستان
- 17 کانوونی دووەم
دیمەنێکی کۆبوونەوەکەی سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی - وێنەی (عوسمان بایدەمیر - لەیلا زانا)
ئاڤا نیوز
كاردانەوەكانی دوای كۆبوونەوەكەی دوێنێی سەرۆك بارزانی و مەزڵووم عەبدی بەردەوامە و هەریەك لە عوسمان بایدەمیر و لەیلا زانا، دوو سیاسەتوانی ناسراوی كورد لە باكووری كوردستان هەڵوێستی خۆیان لەمبارەیەوە ڕادەگەیێنن.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی پێنجشەممە 16-1-2025، لە پیرمام کۆبوونەوەیەکی گرنگ و مێژوویی کرا لەبارەی ئایندەی کورد لە سووریا و ناوچەکە، سەرۆک بارزانی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆبووەوە و دوایین بارودۆخی سووریا و ئایندەی کوردیان لەو وڵاتە تاوتوێ کرد.
كاریگەریی و لێكەوتەكان: دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی كۆبوونەوەكە، كوردانی هەر چوار پارچە "باشوور، باكوور، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای كوردستان" لە ڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە بڵاوكردنەوەی وێنەی كۆبوونەوەكە و پەیامی یەكگرتوویی و تەبایی كورد دڵخۆشیی خۆیان دەردەبڕن، هاوكات چەندین سەركردە و كەسایەتی و سیاسەتوانانی كوردیش پەیام و پیرۆزبایی و دەستخۆشی سەبارەت بە كۆبوونەوەكە بڵاودەكەنەوە.
بڵاوكراوەی فەرمی: عوسمان بایدەمیر، سیاسەتوان و چالاكوانی مافەكانی كورد لە باكووری كوردستان لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (X) سەبارەت بە كۆبوونەوەكەی سەرۆك بارزانی و مەزڵووم عەبدی نووسیویەتی " پیرۆزبێت، ئەمە داواكاریی ملیۆنان كوردستانی بوو، ماڵتان هەزار جار ئاوا بێت، هیوای ئێمە ئەوەیە ئەمە هەمیشەیی بێت و دەرگای خێر بكاتەوە."
لەلایەكی دیكەوە: لەیلا زانا، سیاسەتوانی ناسراوی كورد لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (X) نووسیویەتی " سوپاس بۆ ئێوە، پیرۆز و هەمیشەیی بێت، پێكەوەژیانی گەلان ئامانجی ئێمەیە، ئێوە هیوای گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستتان گەورە كرد."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بۆ مەمدانی: کاری باش بکە پێی دڵخۆش دەبم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن کۆی ژمارەی تانەکانی هەڵبژاردن بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نەهرۆ کەسنەزانی و محەممەد حەلبووسی کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەمریکا 40%ـی باجی گومرگی لەسەر قاوەی بەرازیلی هەڵگرت؛ نرخی قاوە لە جیهاندا دابەزی
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆمپانیای نەستەلە بە نەخۆشخستنی منداڵان تۆمەتبار دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

گەڕەكە دێرینەكانی سەنتەری هەولێر دەكرێنە مۆزەخانەی زیندوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

زانکۆی سلێمانی ناوی دەچێتە ڕیزبەندی شانگهایەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گوندی دەڵەمەرز دیمەنێکی ئەفسوناوی هەیە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی نووری مالیکی سەردانی هەولێر دەکات
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا حەوت ئەندامی یەک خێزان برینداربوون
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەبارەی چوونە ناو حکومەتی کوردستان





