قەتەر: چاوەڕێین ئەنجوومەنی ئاسایش بڕیارێکی پابەندکەر بۆ جێبەجێکردنی ئاگربەست دەربکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2025-01-17

محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالسانی، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر
ئاڤا نیوز
قەتەر هیواخوازە ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە بەتەواوی جێبەجێبکرێت و سنوورێك بۆ کارەساتەکان دابنرێت، هاوکات جەختیشی لەسەر پێویستیی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ زیانلێکەوتووەکان دەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالسانی، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنی لەگەڵ تۆڕی میدیایی "ئەلجەزیرە" ڕایگەیاند: ئێمە هەوڵ دەدەین قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنەکە بە تەواوی جێبەجێ بکەین، چاوەڕوانیش دەکەین ئەنجوومەنی ئاسایش بڕیارێکی پابەندکەر بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە دەربکات.
لەگۆشەیەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیرانی قەتەر پەیوەست بە دۆخی سووریا وتی: دیدگای ئەحمەد شەرع بۆ کەمینەکان لە سوریا "بەڵێندەرانەیە"، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئیدارەی نوێی سووریا هەوڵدەدات فرەیی کۆمەڵایەتیی هەمەچەشن بپارێزێت، وتی "دەمانەوێت سووریا وەک دەوڵەتێکی هاوڵاتیبوون ببینین لەسەر بنەمای لێهاتوویی نەک تائیفەگەری.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرووپەکانی فەڵەستین لە غەززە و حکومەتی ئیسرائیل بە نێوەندگیریی قەتەر، میسر و ئەمریکا لەسەر ئاگربەست ڕێککەتوون و ئازادکردنی بارمتەکانیش لە خۆدەگرێت، ڕۆژی یەکشەممە، 19-1-2025 دەکەوێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 13 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






