
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی (MSNBC)ـی ئەمریکی، باس لە گفتوگۆیەکی لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەکات.
لێدوانی فەرمی: بایدن دەڵێت، چەند ڕۆژێک دوای هێرشی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023 قسەی لەگەڵ نەتەنیاهۆ کردووە و داوای لێکردووە خۆی لە بۆردوومانکردنی هەڕەمەکییانەی غەززە و کوشتنی خەڵکی بێتاوان بپارێزێت، بەڵام نەتەنیاهۆ وەڵامی داوەتەوە و ئاماژەی بە جەنگی جیهانیی دووەم کردووە و بە بایدنی گوتووە تۆش وات کردووە، بەرلینت بە فراوانی بۆردوومان کردووە و بۆمبی ئەتۆمیشت بەکار هێناوە و هەزاران خەڵکی بێگوناهیشت کوشتووە چونکە پێویست بووە وا بکەیت تا شەڕەکە ببەیتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بایدن دەڵێت، منیش لە وەڵامدا پێم گوت، "کە هەر لەبەر ئەمە بوو ئێمە نەتەوەیەکگرتووەکانمان درووست کرد تا ڕێگە لە شەڕ و کوشتنی کەسانی بێتاوان بگرین. بایدن دەشڵێت، هەوڵەکانی ئەو کاتی بۆ ئەوە بووە کە کەسانی مەدەنی نەکوژرێن، نەک بۆ ئەوەی ئاگربەست بێتە ئاراوە."
پێدراوە ڕاستییەکان: لە 15 مانگی شەڕی غەززەدا، ئیسرائیل نزیکەی 47 هەزار فەلەستنی کوشت کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون، هەروەها زیاتر لە 110 هەزار کەسیشی بریندار کرد، سەرەڕای ئەمە شوێنە گشتییەکانی وەک قوتابخانە، نەخۆشخانە و مزگەوتەکانیشی بۆردوومان کردن، زیاتر لە دوو ملیۆن کەس لە دانیشتوانی غەزززەی ئاوارە کرد.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ڕەخنەی زۆر لە بایدن دەگیرێت بەوەی بە درێژایی ئەو 15 مانگە نەک هەر نەیتوانی شەڕی غەززە بوەستێنێت، بەڵکو چەکی بۆ ئیسرائیل دەنارد و سوپای ئیسرائیل بەو چەکانەی ئەمریکا خەڵکی فەلەستینی دەکوشت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باشوور: کۆریای باکوور ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 20 بۆمبی ئەتۆمی هەیە
- هەواڵ
- 21 کانوونی دووەم
ترەمپ هەڕەشەی "سڕینەوەی ئێران" دەکات و تاران وەڵامی دەداتەوە
- جیهان
- 20 کانوونی دووەم
ئیمانوێل ماکرۆن لە داڤۆس: "جەنگ بووەتە شتێکی ئاسایی"





