ئەردۆغان: دەبێت پەکەکە بەدەم داوای ڕێبەرەکەیانەوە بچن و چەک دابنێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2025-01-19

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پەیامێکی نوێ بۆ پەکەکە دەنێرێت و هەڕەشە دەکات، کە "ئەگەر پابەندی پێشنیازی چەکدانان نەبن، بە ئۆپەراسیۆن کێشەکە چارەسەر دەکەن".
وێنە گەورەکە: دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی مەهەپە لە 22ـی تشرینی یەکەمی 2024، لە پەرلەمانی تورکیا پێشنیازی پرۆسەی ئاشتی لە وڵاتەکەی کرد و ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیاش پێشنیازەکەی قبووڵ کرد.
چی ڕوویدا: دوای پێشنیازەکە هەموو لایەنەکان پێشوازییان لێکرد وەک قۆناغێکی نوێی پرۆسەی ئاشتی. دەرگای ئیمرالی بەڕووی شاندی دەم پارتی کرایەوە و پێشنیازەکەیان بردە لای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ئەویش بە ئەرێنی پێشوازیی لێکرد و ڕایگەیاند کە بڕیاری چەکدانان لای ئەوە و دەستخۆشیی لە باخچەلی و ئەردۆغان کرد بۆ دەستپێکردنی ئەو قۆناغە نوێیە.
نوێترین لێدوان لەو بارەیەوە: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ کۆنگرەی 8ی ئاسایی ئاکپارتی لە کۆبوونەوەی جەماوەریی مێرسین ڕایگەیاند: "ئەگەر پەکەکە بەدەم داواکەی ئێمە نەیەت بۆ چەکدانان، بەشێوازی خۆیان مامەڵەیان لەگەڵ دەکەین". دەشڵێت "ئەو پڕۆژە هاوبەشەی کۆماری تورکیا کە باخچەلی خستییە ناو ڕۆژەڤی تورکیا لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە، پێویستە پەکەکە گوێ لە ڕێبەرەکەیان بگرن و ئەوەی لەسەریەتی بیکات".
ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت: چەند سەرچاوەیەک لە دەم پارتی ئاشکرایان کردووە، بڕیارە جارێکی دیکە شاندێکی دەم پارتی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆببێتەوە.
ئەمەش بزانە: دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە کە وەکو خاوەنی دەستپێشخەریی پرۆسەی ئەمجارەی ئاشتی دەناسرێت لە دوایین هەڵوێستیدا لەوبارەیەوە دەڵێت؛ ''دەبێت لە کۆبوونەوەی داهاتووی دەم پارتی و ئۆجەلان بەبێ هیچ مەرجێک بڕیار لە چەککردنی پەکەکە بدرێت، هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ تیرۆریستاندا ناکەین، پەکەکە یان چەک دادەنێن یان کۆتایی خۆیان دەبینن، ئەم لاپەڕە خوێناوییە دەبێت کۆتایی پێ بهێنرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






